کۆریای باکور به توندی ڕه‌خنه‌ی له ژاپـۆن گرت له‌سه‌ر داواکه‌ی بۆ سه‌پاندنی سـزای دیکه‌ی جودا به‌سه‌ر پـیۆنگیانگدا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی کۆریای باکور به‌یانـنامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی بڵاوکرده‌وه که تیایدا هاتووه، ژاپـۆن هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده ده‌کات ئه‌گه‌ر پـێیوابێت پارێزراو ده‌بێت له ده‌می هه‌ڵگیرسـاندنی شه‌ڕێـکدا له نیمچه دورگه‌ی کۆریا.
هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌که‌دا ئاگاهی به ژاپـۆن دراوه که‌وا گورزێـکی گه‌وره‌ی لێده‌درێت ئه‌گه‌ر هاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا پـیلانگێڕی بکات.
ئه‌م به‌یانـنامه‌یه چه‌ند ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که تۆم دانیڵن ڕاوێژکاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا گوتی وڵاته‌که‌ی خوازیاره دانوسـتاندنی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ کۆریا باکوردا بکات به مه‌رجێـک ڕه‌فتاره‌کانی بگۆڕێت.
کۆریای باکور زۆر توڕه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌و سـزا نوێـیانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌سه‌ریدا سه‌پاندویه‌تی له‌سه‌ر سێـیه‌م تاقیکردنه‌وه ناوکیـیه‌که‌ی، ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردوودا ئه‌نجامی دا.