کۆریای باکور دوو موشه‌کی کورت هاوێژی ته‌قاندووه به ئاڕاسته‌ی ده‌ریای ڕۆژهه‌ڵات. پێده‌چێت ئه‌م تاقیکردنه‌وه موشه‌کیه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بێت بۆ به‌رده‌وامی مه‌شق و ڕاهێنانی ئاسایی له‌شکریی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کۆریای باشور، وه‌ک کاربه‌ده‌ستێکی کۆریای باشور ئه‌مڕۆ شه‌ممه باسی کردووه.
سه‌رۆک ئۆباما براک ئۆباما ده‌ڵێت ته‌نها ڕێگا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی نرخی گاز ئه‌وه‌یه ئۆتۆمبێل به ئێجگاری سوته‌مه‌نی به‌کار نه‌هێنێت.
زمبابوێ له ڕیفراندۆمێکدا ده‌نگ له سه‌ر ده‌ستوری نوێی وڵاته‌که ده‌ده‌ن، که بۆ یه‌که‌م جار خولی سه‌رۆکایه‌تی سنوردار ده‌کات.
وته‌بێژی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران ده‌ڵێت سه‌رکرده له‌شکرییه‌کان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان پێدراوه ده‌سبه‌جێ به‌رپه‌رچی هێرشی دوژمنان بده‌نه‌وه.
ده‌زگای زانیاری ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت لۆریـیه‌کی گه‌وره‌ی بۆمبڕێژکراویان پـوچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه که وه‌ک ده‌ڵێن ڕه‌نگبوو ناوچه‌یه‌کی پایته‌ختی کاول بکردایه
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بڕیارێـکیان دواخست که له لایه‌ن به‌ریتانیا و فهڕهنسـاوه پـێشـنیازکرابوو بۆ دابینکردنی چه‌ک بۆ شـۆڕشـگێڕانی سوریا له دژی هێزه‌کانی حکومه‌ت
به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر شـاڕێی نێوده‌وڵه‌تی نێوان دیمه‌شق و به‌یرووت پاسێـک که په‌نابه‌رانی سوری ده‌گواسته‌وه، له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌یرووت وه‌رگڕاوه و له ئاکامدا 9 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا لۆران فابیۆس ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا داوا ده‌که‌ن کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو یه‌کێـتی ئه‌وروپا له باره‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی ناردنی چه‌ک بۆ سوریا پـێشـبخرێت، ئه‌گه‌ر نا
جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌ڤیڤ کۆخاڤی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ئاسایشیدا له شـارۆچکه‌ی هێرزلیای ئیسرائیلی گوتی ئه‌سه‌د په‌ره به هێرشه‌کانی له دژی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه ده‌دات که هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی لابده‌ن
دوکه‌ڵی سپـی له تونی کۆشـکی پاپایی له ڤاتیکان به‌رزبووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پاپای نوێ به ئه‌نجام گه‌یشت
له ڕاپـۆرتێـکی نوێ‌دا سه‌باره‌ت به سوریا هاتووه، به لایه‌نی که‌م 2 ملیۆن له منداڵانی ئه‌و وڵاته پـێویسـتیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه، دوابه‌دوای دوو سـاڵ له شه‌ڕ و نائارامی که زیانی به توانای خێزانه‌کان گه‌یاندووه
له هه‌وڵێـکدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕێوڕه‌سـمێـکدا له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، پارتی کرێـکارانی کوردسـتان 8 دیلی تورکی ئازادکرد
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا دوێنێ 5 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له که‌وتنی فڕۆکه‌یه‌کی ههلیکۆپـتهردا له باشوری ئه‌فغانسـتان گیانیان له‌ده‌سـتداوه
به‌پـێی ئه‌نجامی ڕاپـرسیـیه گشـتیـیه‌که‌ی که له هه‌ردوو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و دووشه‌ممه له دورگه‌کانی فۆکله‌ند سـازکرا، زۆربه‌ی زۆری دانیشـتوانی دورگه‌که ده‌نگیان به ئه‌رێ داوه
نوری دوغمان وه‌زیری ته‌ندروسـتی لیبیا ده‌ڵێت له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوودا 60 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی دروسـتکراوی خۆماڵی که کهولی میثانۆلی تێدا بووه
کاردیناله‌کانی جیهان وا له کۆشـکی پاپایی له ڤاتیکان کۆبوونه‌وه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی هه‌ڵبژاردنی پاپایه‌کی نوێ تاوه‌کو شوێنی پاپا بێنێدێکتی شـازده بگرێته‌وه که له مانگی ڕابردوودا ده‌ستی له پـۆسته‌که‌ی کشـانده‌وه
پـۆلیسی تورکیا 4 که‌سی سوری و که‌سێـکی تورکی ده‌سـتگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی ده‌سـتیان له ته‌قینه‌وه‌که‌ی مانگی ڕابردووی ده‌روازه‌ی سـنووری جێلوهگوێزوودا هه‌بووه
کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له هه‌رێمی وه‌رده‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که که‌سێـک به جلوبه‌رگی له‌شـکری ئه‌فغانیـیه‌وه 2 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوشتووه و 7 ی دیکه‌ی بریندارکردووه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی دوبزی پارێزگای که‌رکوک که‌سێـکی خۆکوژ ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی به بنکه‌یه‌کی پـۆلیسدا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا 5 که‌س کوژراون و به ده‌یانی دیکه برینداربوون
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له کاژمێر 7:57 ی ئێواره بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 4.9 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له ناوچه‌یه‌کی نزیـک شـارۆچکه‌ی حه‌مدانیـیه له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دهۆکی داوه
زیاتر نیشـان بده