هاوبه‌ندی نیشـتمانی ئۆپـۆزسۆنی سوریا ئاشـکرای کرد که‌وا 12 کاندید هه‌ن بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ته کاتیـیه‌که‌ی ئۆپـۆزسیۆن به نیازه پـێکیبهێنێت.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا له ڕۆژانی 18 و 19 ی ئه‌م مانگه، یه‌کێـک له‌و 12 کاندیده هه‌ڵبژێردرێت. ئه‌وانیش بریتین له:
میشێـل کیلۆ، غه‌سـان هیتۆ، سالم مسڵت، ئوسامه قازی، وه‌لید ئه‌لزوعبی، جه‌مال قارسلی، عه‌بدول مه‌جید ئه‌لحمێدی، قه‌یس ئه‌لشێخ، ئه‌سعه‌د مسته‌فا و به‌هیج مه‌لا حوێج و دوو کاندیدی دیکه که له ناو سوریادان له‌به‌ر سه‌لامه‌تیـیان ناوه‌کانیان ئاشـکرا نه‌کردوون.
هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێت ئه‌م کاندیدانه هه‌موو که‌سـانی لێهاتوون و خه‌ڵـکی ته‌کنۆکرات و کاردار و ئابوری‌ناسیان تێدایه.
لایه‌نگرانی پـێـکهێنانی ئه‌م حکومه‌ته ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئه‌م هه‌نگاوه یارمه‌تی بدات له کۆتایی‌هێنان به‌بێ سه‌روبه‌ری له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵـداواندان، له‌وانه شـاری ڕه‌قـقه و به‌شه ئازادکراوه‌که‌ی حه‌له‌ب.
به‌ڵام ڕه‌خنه‌گران مه‌ترسیـیان هه‌یه ئه‌مه له لایه‌ک بـبێته مایه‌ی دابه‌شکردنی وڵاته‌که و له لایه‌کی دیکه چه‌کداره ئیسلامیـیه‌کان دان به‌و حکومه‌ته‌دا نه‌نێن که زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌دان.