ئه‌فسه‌ری باڵای له‌شکری ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی ئه‌فغانستانی کردووه بۆ هاوکاری کردنی ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا که بڕیاره پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان بمێننه‌وه بۆ مهشقو ڕاهێنانی سه‌ربازانی ئه‌فغانی. ئه‌م سه‌ردانه پێشتر ڕاگه‌ێنرابوو.
سیاسه‌تمه‌دارێکی به‌ناوبانگی لوبنانی ده‌ستنیشان کرا بۆ پێکهێنانی کابینه‌تی نوێ پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له یاسادانه‌ران پشتیوانیان لێکرد.
سه‌رۆک ئۆباما داوای په‌سه‌ند کردنی بودجه ده‌کات که له هه‌فته‌ی داهاتوو ڕه‌وانه‌ی کۆنگرێسی ده‌کات، ده‌ڵێت له‌م پلانه‌دا ئه‌و بیرۆکانه‌ی تێدایه که هه‌ردوو پارتی پشتیوانی لێ ده‌که‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له ڕۆژی شه‌ممه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێده‌که‌وێت به مه‌به‌ستی هه‌وڵی پێشوه‌چوون له سوریا و ناکۆکییه‌کانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کان.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشکردنه سه‌ر هه‌ڵمه‌تێکی هه‌ڵبژاردن له شاری باقوبه به‌لانی که‌م 20 که‌س کوژراون.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ ده‌ڵێن هێشـتا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سوریا به ڕێـکه‌وتنێـک نه‌گه‌یشـتوون له باره‌ی چوونی تیمێـک له پـشـکنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سوریا تاوه‌کو لێـکۆڵینه‌وه له‌و ڕاپـۆرتانه بکه‌ن که ئاماژه به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌و وڵاته‌دا ده‌که‌ن
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دوو هێرشی بۆمبی له دوو شـاری وڵاته‌که 6 که‌س کوژراون
پـۆلیسی هیندسـتان ده‌ڵێت بینایه‌کی چه‌ند نهۆمی له شـاری مۆمبای ڕووخاوه و له ئاکامدا به لایه‌ی که‌م 46 که‌س کوژراون و 50 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون
کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیا له کۆریای باکور ده‌ڵێت پـیۆنگ‌یانگ داوای له ڕووسیا کردووه بیر له کشانه‌وه‌ی کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌که‌ی بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیابوونی گرژیـیه‌کان له نیمچه دورگه‌ی کۆریادا
زلهێزانی جیهان و ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌سـتیانکرد به وتووێژه‌کانیان له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی تارانه‌وه و بڕیاره دوو ڕۆژ بخایه‌نێت
ڕژێمی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به توندی ئاگاهی به ئوردنی دراوسێی دا و گوتی یاری به ئاگردهکات ئه‌گه‌ربێت و ڕێگه به ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه بدات له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی مه‌شق به سه‌رهه‌ڵـداوانی سوری بکه‌ن
کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان گوت زانیاریه سیخوڕیـیه‌کانی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن پـیۆنگ‌یانگ به ڕاستیـیهتی
چین ده‌ڵێت که‌سێـکی دیکه له‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا نوێـیه‌که‌ی باڵنده بوون مردووه، به‌مه‌ش 4 که‌س هه‌تا ئێسـتا له چین به‌م نه‌خۆشیـیه گیانیان له‌ده‌ستداوه
هه‌زاران فهڵـسـتینی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له که‌ناری ڕۆژئاوا گردبوونه‌وه بۆ به‌شـداریکردن له ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌ک که له به‌ندیخانه‌یه‌کی ئیسرائیل‌دا گیانی له‌ده‌سـتدا
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی له شـاری ئه‌لمائاتی کازاخسـتان نوێنه‌رانی پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا کۆبـبنه‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژ له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه مشـتومڕه‌که‌ی تاران
کۆریای باشور پـشـتڕاستی کرده‌وه که‌وا کۆریای باکور موشه‌کێـکی خۆی بۆ که‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی گواسـتووهتهوه، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند کاژمێرێـک له‌وه‌ی پـێونگیانگ گوتی ڕه‌زامه‌ندی کۆتایی دراوه بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن وه‌ک هه‌نگاوێـکی خۆپاراستن له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه موشه‌کیـیه بالیستیـیه‌کانی کۆریای باکور، واشنتن ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێـکی دژه موشه‌کی
حکومه‌تی تورکیا لیژنه‌یه‌کی 63 که‌سی پـێـکهێناوه له که‌سـانی ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌وانان بۆ یارمه‌تیدان له‌و پـرۆسه‌ی ئاشـتیـیه‌ی ده‌سـتیپـێـکردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه توانیویانه ده‌سـتبگرن به‌سه‌ر بنکه‌ی به‌تالیۆنی 49 ی به‌رگری ئاسـمانی له نزیـک شـاری ده‌رعا له باشوری وڵاته‌که
گوته‌بێژی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی فه‌ڕه‌حی ڕۆژئاوای ئه‌فغانسـتان ڕایگه‌یاند، له‌و هێرشـه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کرایه سه‌ر دادگایه‌کی شـاری فه‌ڕه‌ح 34 که‌سی سیڤیل و 10 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش و 9 هێرشبه‌ر کوژراون
زیاتر نیشـان بده