کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیا له کۆریای باکور ده‌ڵێت پـیۆنگ‌یانگ داوای له ڕووسیا کردووه بیر له کشانه‌وه‌ی کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌که‌ی بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیابوونی گرژیـیه‌کان له نیمچه دورگه‌ی کۆریادا.
دێنیس سامسۆنۆڤ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی نوێنه‌رایه‌تیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی دیکه‌ش له پـیۆنگ‌یانگ هه‌مان داوایان بۆ چووه و ڕووسیاش داواکه له‌به‌رچاوده‌گرێت، به‌ڵام هیچ پـلانێـکی ده‌ستبه‌جێی بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ته نیـیه. گوتیشی له ئێسـتادا ڕه‌وشه‌که له پـیۆنگیانگدا ئارامه.
جێی ئاماژه‌یه له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی، کۆریای باکور زنجیره‌یه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی له دژی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور کردووه، له نێویاندا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی ناو‌کی له دژی ئه‌مه‌ریکا.
هاوکات گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی کۆریای باشور گوتی ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و خراپـتر بڕوات، ئه‌وا ڕه‌نگه سیۆل کریکارانی خۆی له ناوچه‌ی پـیشـه‌سـازی هاوبه‌شی کایسۆنگ له کۆریای باکور بکێشێته‌وه.
وه‌زیری وه‌زارتی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆریای باشور ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی له ئێسـتادا مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر کارمه‌ندانی کۆریای باشور نیـیه.
ناوچه‌ی پـیشه‌سـازی کایسۆنگ دوایـین بواره له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو کۆریادا ماوه‌ته‌وه. و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی دراوی بیانیـیه بۆ پـیۆنگ‌یانگ.