ڕژێمی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به توندی ئاگاهی به ئوردنی دراوسێی دا و گوتی یاری به ئاگرده‌کات ئه‌گه‌ربێت و ڕێگه به ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه بدات له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی مه‌شق به سه‌رهه‌ڵـداوانی سوری بکه‌ن.
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و زانیاریانه‌ی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکایـیه‌وه دزه‌یان کردووه، نیشـانی ده‌ده‌ن ئوردن ده‌سـتی هه‌یه له مه‌شق و پـڕچه‌ککردنی وه‌ک ده‌ڵێت تێرۆرسـتان و پاشـان ئاسانکاریـیان بۆ ده‌کات تاوه‌کو خۆیان به سوریادا بکه‌ن.
له سه‌رگوتارێـکیشدا له په‌ڕه‌ی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌وره‌ی حکومه‌ت، نووسراوه عه‌مـمان سیاسه‌تێـکی ناڕوون و ئاڵۆز پـیاده ده‌کات. له لایه‌ک ڕێگه به مه‌شقپـێـکردنی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌دات و له لایه‌کی دیکه‌وه سووربوونی خۆی نیشـان ده‌دات له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریـیه‌کی سیاسی بۆ قه‌یرانه‌که.
کاربه‌ده‌سـتانی ئوردن له ئاسـتی ئه‌م گرژیـیه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان که‌مکرده‌وه و ده‌ڵێن له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه باس له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ناکه‌ن.