زلهێزانی جیهان و ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌سـتیانکرد به وتووێژه‌کانیان له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی تارانه‌وه و بڕیاره دوو ڕۆژ بخایه‌نێت.
وتووێژه‌کان له شـاری ئه‌لمائاتی کازاخسـتان ده‌سـتیپـێـکرد له نێوان پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
گوته‌بێژی به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاثرین ئاشتۆن ئه‌مڕۆ به په‌یامنێرانی گوت کۆمه‌ڵه‌که هیواداره ئێران وه‌ڵامی خۆی بداته‌وه له باره‌ی ئه‌و پـێشـنیارانه‌ی له کۆبوونه‌وه‌کانی مانگی دوودا بۆی کرابوون، ئه‌ویش بریتیـیه له ڕێگه‌دان به ئێران بازرگانی به هه‌ندێـک کاڵاوه بکات که له ئێسـتادا لێی قه‌ده‌غه‌یه به‌هۆی سـزا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانه‌وه، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر داخسـتنی ده‌زگایه‌کی ناو‌کی و له‌ناوبردنی عه‌مباری یۆرانیۆمی پـیتێنراوی خۆی.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌عید جه‌لیلی گه‌وره وتووێژکاری ئێران له کۆبوونه‌وه‌کان، داوای له زلهێزانی جیهان کرد دان به‌وه‌دا بنێن که ئێران مافی خۆیه‌تی یۆرانیۆم بـپـیتێنێت.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی، ئێران تاوانبارده‌که‌ن به کۆکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی پـیتێنراوی ئاست به‌رز به مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی بۆمبی ناو‌کی. ئێرانیش لای خۆیه‌وه سووره که به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی زلهێزانی جیهان ده‌یانه‌وێت ئێران وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی کۆنکرێتی و دوروستی بۆ پـێشـنیاره‌کان هه‌بێت.
کاربه‌ده‌سته‌که دووباره‌ی کرده‌وه که سه‌رۆک ئۆباما دیـپلۆماسیـیه‌تی پـێ‌باشه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا هه‌موو بژاره‌کان له‌به‌رچاوده‌گرێت بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌که‌دا.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌وڵانه‌ی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که، ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی کردووه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن حاته‌می، ئه‌ندامی ڕێبه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردسـتان و به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه کوردسـتانیـیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.