چین ده‌ڵێت که‌سێـکی دیکه له‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا نوێـیه‌که‌ی باڵنده بوون مردووه، به‌مه‌ش 4 که‌س هه‌تا ئێسـتا له چین به‌م نه‌خۆشیـیه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کاربه‌ده‌ستان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی چین ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 48 سـاڵی شـاری شه‌نگهای بووه و له نێو په‌له‌وه‌ڕدا کاری کردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن کۆی ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی ئه‌م ڤایرۆسه بوون که به H7N9 ده‌ناسرێت، گه‌یشـتووه‌ته 11 که‌س. هه‌تا ئه‌م دوایـیانه‌ش نه‌زانرابوو ئه‌م جۆره ئه‌نفلۆنزایه دووچاری مرۆڤیش ده‌بێت.
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی چین ده‌ڵێن ڕوون نیـیه هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ک نه‌خۆشیـیه‌که بڵاوده‌بێته‌وه، له کاتێـکدا پـێناچێت ڤایرۆسه‌که له مرۆڤێـکه‌وه بۆ مرۆڤێـکی دیکه بگوێزرێته‌وه.
تمۆثی ئۆلیه‌ری به‌رپـرسی ئۆفیسی ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای پاسفیکی ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی WHO سه‌رسوڕمانی خۆی له باره‌ی تووشبوونی مرۆڤ به ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H7N9 ده‌ربڕی و ده‌ڵێت پـێشـتر هه‌رگیز مرۆڤ دووچاری نه‌بووبوو و هه‌ر ته‌نها له نێو باڵنده‌دا به‌دی کرابوو، بۆیه له ناکاو تووشبوونی مرۆڤ به‌م نه‌خۆشیـیه جێـگای نیگه‌رانیـیه‌کی زۆره.
له پاش ئه‌م هه‌واڵانه، مه‌ترسی ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیای گرتووه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتداران له هۆنگ‌کۆنگ ده‌سـتیانکردووه به چاودێریکردنی کێڵگه‌کانی په‌له‌وه‌ڕ و هه‌روه‌ها هاورده‌کردنی په‌له‌وه‌ڕی زیندوویان له چین ڕاگرتووه.
له ژاپـۆنیش، یۆشیهیده سووگا سـکرتێری سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی به فڕۆکه له چینه‌وه به‌ره‌و وڵاته‌که‌یان دێن لێـیان داوا ده‌کرێت ئاشکرای بکه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ستیان به نیشـانه‌کانی تووشبوون به ئه‌نفلۆنزا کرد.