سیاسه‌تمه‌دارێکی به‌ناوبانگی لوبنانی ده‌ستنیشان کرا بۆ پێکهێنانی کابینه‌تی نوێ پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له یاسادانه‌ران پشتیوانیان لێکرد.
دوابه‌دوای دوو ڕۆژی ڕاوێژکردن، سه‌رۆک مشێڵ سوله‌یمان داوای له یاسا دانه‌ران و وه‌زیری پێشووی ڕۆشنبیری ته‌مام سه‌لام کرد کابینه‌تی نوێ دامه‌زرێنن پاش ئه‌وه‌ی له کۆی 128 ئه‌ندامی په‌رله‌ماندا 124 ئه‌ندام به‌ڕێز سه‌لامیان بۆ ئه‌م پۆسته ده‌ستنیشان کرد.
سه‌لام ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه بۆ یه‌کخستنی لوبنان له کاتێکدا ناکۆکی ئاینزایی له وڵاته‌که زیادی کردووه له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆی سوریای دراوسێی.
ده‌ستبه‌جێ پاش کۆتایی هاتن به ڕاوێژکردنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه سه‌لام به‌ره‌و کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێکه‌وت که‌له‌وێ سه‌رۆک سوله‌یمان به فه‌رمی داوای پێکهێنانی حکومه‌تی لێکرد.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌ڕێز سه‌لام حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی نێشتیمان پێکبهێنێت ئه‌م پرۆسه‌یه‌س ڕه‌نگه کاتێکی زۆری پێبچێت به‌هۆی ناکۆکی له نێوان سیاسه‌تمه‌دارانی لوبنانی له ئه‌نجامی قه‌یرانی سوریا.