ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا دوو کانی نوێی یۆرانیۆمی کردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌کی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی خاویشی دامه‌زراندووه، ئه‌مه‌ش نیشـانه‌ی سووربوونی ئێرانه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی
بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بکات به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی کۆریای باشور و چین و ژاپـۆن، تاوه‌کو باشترین ڕێـگه بدۆزرێته‌وه
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له سودانی باشور هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر کاروانێـکی ئۆتۆمبیلی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و 5 سه‌ربازی ئاشـتی پارێز و 7 کارمه‌ندی ڕێـکخراوه‌که‌یان کوشتووه
گه‌وره کاربه‌ده‌ستێـکی لیبیا ده‌ڵێت ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیر ، ئه‌وه‌ی هه‌شت ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداره‌وه ڕفێندرا، شه‌وی دوێنێ دووشه‌ممه ئازادکراوه
به‌ر له ده سـاڵ بڕیاری جه‌نگ و ڕووخانی به‌عس ده‌سـتیپـێـکرد و له‌م به‌رواره‌دا په‌یکه‌ری سه‌دام حسێن که له گۆڕه‌پانی فیرده‌وسی ناوه‌ڕاستی به‌غدابوو، زنجیر له ملی کرا و ڕووخێندرا
کۆمه‌ڵی چه‌کداری توندڕه‌وی ئیسلامی عێراق که خۆی به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق ناوده‌بات، ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی توندڕه‌وی سوریا به‌شێـکه له‌وان و ئێسـتا پـێکه‌وه یه‌ک ناویان هه‌یه
کۆریای باکور ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه داوای له هه‌موو کۆمپانیا و گه‌شتیارانی بیانی کرد، ئه‌وانه‌ی له کۆریای باشوردان، ئه‌و وڵاته جێبهێڵن، ده‌ڵێت هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر لێواری شه‌ڕێـکی ناوکیدان
ده‌زگای ئه‌مه‌ریکایی بۆ چاودێری بومه‌له‌رزه له جیهاندا، ده‌ڵێت کاژمێر 11:52 به کاتی جیهانی بومهڵهرزهیهک به گوڕی 6.3 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له نزیک به‌نده‌ری بوشه‌هری باشوری ئێرانی داوه
کاربه‌ده‌سـتانی ئێران ده‌ڵێن دادگایه‌کی وڵاته‌که‌یان بڕیاری داوه ڕێگه له‌و دیپـلۆماته سـعودیـیه بگیرێت ئێران جێبهێڵێت که له مانگی سێـدا وه‌ک ده‌ڵێن به سه‌رخۆشی ئۆتۆمبیلی له تارانی پایته‌خت لێخوڕیوه و له که‌سێـکی داوه و کوشتوویه‌تی
ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ریی میسڕ داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی دادپرسی باڵا ده‌که‌ن که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ئیسلامی محه‌مه‌د مورسی ده‌ستنیشان کرابوو.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت له پاش چه‌ند ڕۆژێـک له شه‌ڕی به‌رده‌وام، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د توانیویانه گوندی عزیزهی باشوری شـاری حه‌له‌ب بگرنه‌وه
پـێـکدادان له نێوان موسڵمان و کرسـتیانه قوپـتیـیهکانی میسر له به‌رده‌م کڵێسـایه‌کی ناوچه‌ی عهباسـیهی باکوری قاهیره‌ی پایته‌خت ڕوویدا و له ئاکامدا که‌سێـک کوژرا و به لایه‌نی که‌م 21 که‌سیش برینداربوون
چه‌ند ماڵپه‌ڕێـکی سه‌ر به حکومه‌تی ئیسرائیل له لایه‌ن کۆمه‌ڵی هاکـکرانی ئەنۆنیمۆس هاکـکراون، هه‌ندێـکیان تێـکدراون و هێماکانی خۆیان له‌سه‌ر داناون و له بهشـێکیشـیان زانیاریان بردووه
کاربه‌ده‌سـتان له عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شـاری موسڵی باکوری وڵاته‌که سێ بۆمب ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 4 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون و 7 که‌سیش برینداربوون
سـاڵح موتڵه‌گ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تدا بۆ تاووتوێکردنی داوای خۆپـیشـانده‌ران و مانگرتووان، بڕیاری دا گۆڕانکاری گرنگ له یاسا لێپـرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ریدا بکرێت
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایانگه‌یاند له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه توندانه‌ی له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ تاڵیباندا له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ڕوویانداوه، هێرشێـکی ئاسـمانی ناتۆ کراوه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 11 که‌سی سیڤیل
گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی ئیسرائیل ده‌ڵێت ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی دوا ئاگاهی خۆی به ئێران بدات بۆ ده‌سـتبه‌رداربوونی له کاره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆم
به‌ڕێز کێری ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو هاوتا تورکه‌که‌ی له ئسته‌نبوڵ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی " هه‌موومان خۆشـحاڵین به‌و به‌ڵێنه‌ی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان داویه‌تی بۆ دانانی چه‌که‌کانی."
گه‌وره ئه‌فسه‌ری له‌شـکری کۆریای باشور کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خۆی دواخست که بڕیاربوو له واشنتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ستوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا سـازیبکات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیابوونی گرژیـیه‌کان له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا
دیپلۆماته بیانییه‌کان له کۆریای باکور له ڕۆژی شه‌ممه له نێو باڵیۆزخانه‌کانیان مابونه‌وه سه‌ره‌ڕای هۆشداری پیۆنگیانگ که ناتوانن سه‌لامه‌تییان مسۆگه‌ر بکه‌ن به هۆی زیاد بوونی کێشه‌کان له نیمچه دورگه‌ی کۆریا.
زیاتر نیشـان بده