ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا دوو کانی نوێی یۆرانیۆمی کردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌کی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی خاویشی دامه‌زراندووه، ئه‌مه‌ش نیشـانه‌ی سووربوونی ئێرانه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت هه‌ردوو کانی سه‌غه‌ند 1 و 2 له ئوسـتانی یه‌زد له ناوه‌ندی وڵاته‌که ئه‌مڕۆ کراونه‌ته‌وه و له قوڵایی 350 مه‌تر یۆرانیۆمی خاویان لێ‌ده‌رده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها ده‌زگایه‌ک بۆ ئاماده‌کردنی یۆرانیۆمی خاو له ناوچه‌ی ئه‌ردکانی هه‌مان ئوسـتان ده‌ستبه‌کاربووه.
ده‌شێت یۆرانیۆمی خاو بۆ ئاسـتێـکی نزم بـپـیتێنرێت و وه‌ک سووته‌مه‌نی ناوه‌کی به‌کاربهێنرێت له وێزگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لیکتریکدا، یانیش بۆ ئاستێـکی به‌رز بۆ دروسـتکردنی بۆمبی ناو‌کی ئاماده‌بکرێت.