ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ریی میسڕ داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی دادپرسی باڵا ده‌که‌ن که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ئیسلامی محه‌مه‌د مورسی ده‌ستنیشان کرابوو.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکرد که تیایدا ڕایگه‌یاند له‌پێناو یه‌کێتی دادوری پێویسته دادپرس ته‌لعه‌ت عه‌بدوڵڵا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کاره‌کانی پێشووی که دادورێک بوو.
ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی عه‌بدوڵلا یه‌کێکه له داواکارییه سه‌ره‌کییه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی میسڕ که زۆربه‌ی لیبڕاڵن و تاوانباری ده‌که‌ن به‌وه‌ی به ناڕه‌وایانه تاوان ده‌خاته پاڵ ئه‌وانه‌ی که دژی به‌ڕێز مورسی و ئیخوان ئه‌لموسلمینن .
ئۆفیسی عه‌بدوڵلا له مانگی ڕابوردوو بڕیاری ده‌ستگیر کردنی ئه‌ستێره‌یه‌کی به‌ناوبانگی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌رکرد و به بێڕێزی کردن به سه‌رۆک و ئیسلام تاوانباری کردووه. پاش ئه‌وه‌ی که باسم یوسفی که‌سایه‌تی کۆمێدی خۆی دا به‌ده‌سته‌وه به ده‌سته‌به‌ری ئازاد کراوه. ئه‌وه تاوانه بوو به‌هۆی ڕه‌خنه له‌لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه که حکومه‌تی میسڕی به سه‌رکوتکردنی ئازادی قسه‌کردن تاوانبار کرد.