کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایانگه‌یاند له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه توندانه‌ی له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ تاڵیباندا له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ڕوویانداوه، هێرشێـکی ئاسـمانی ناتۆ کراوه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 11 که‌سی سیڤیلی ئه‌فغانی که 10 یان منداڵ بوون. هه‌روه‌ها ڕاوێژکارێـکی سیڤیلی ئه‌مه‌ریکایـیش کوژراوه.
هاوپه‌یمانێتی ناتۆ به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان پـشـتڕاستیکرد هێرشێـکی ئاسـمانیـیان له ناوچه‌ی دورده‌سـتی کونار له نزیک سـنووری پاکسـتان ئه‌نجام‌داوه. گوتیشی ئاگادارکراونه‌ته‌وه که‌وا به‌هۆی هێرشه‌که‌وه خه‌ڵـکی سیڤیلیش کوژراون.
وه‌سیفوڵڵا وه‌سیفی کاربه‌ده‌ست له حکومه‌تی هه‌رێمی کونار گوتی هێرشه‌که ڕۆژی شه‌ممه کراوه‌ته سه‌ر ماڵێـک و تیایدا 10 منداڵ و ژنێـک و 7 گومانباری تاڵیبان کوژراون و 5 ژنیش برینداربوون.
پـێوه‌بوونی که‌سـانی سیڤیل له نێو شه‌ڕه‌کاندا، جێی ناکۆکی سه‌ره‌کی نێوان هێزه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی و حکومه‌تی ئه‌فغانیـیه، ئه‌مه‌ش وای له حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانی کرد له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا فه‌رمان بدات چیدی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی داوای پـیشـتوانی ئاسـمانی له هێزه‌کانی ناتۆ نه‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆلۆنێل تۆماس کۆڵنس گوته‌بێژی هێزه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان گوتی ڕاوێژکارێـکی ئه‌مه‌ریکایـیش له شه‌ڕه‌کانی کوناردا کوژراوه.