کاربه‌ده‌سـتانی ئێران ده‌ڵێن دادگایه‌کی وڵاته‌که‌یان بڕیاری داوه ڕێگه له‌و دیپـلۆماته سـعودیـیه بگیرێت ئێران جێبهێڵێت که له مانگی سێـدا وه‌ک ده‌ڵێن به سه‌رخۆشی ئۆتۆمبیلی له تارانی پایته‌خت لێخوڕیوه و له که‌سێـکی داوه و کوشتوویه‌تی.
غولام حسێن موحسنی گوته‌بێژی دادی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاندن، به‌ڵام ناوی دیپـلۆماته‌که‌ی ئاشـکرا نه‌کرد
عه‌لادین بروجه‌ردی سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئاسایشی نیشـتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران، ئه‌ویش له‌م باره‌یه‌وه گوتی تاوانی ئه‌و دیـپـلۆماته دوو هێنده‌یه، چونکه ڕووداوه‌که‌ی به سه‌رخۆشی کردووه و شووشه‌ی مه‌ی له ئۆتۆمبیله‌که‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه.
ڕووداوه‌که دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر بووه و کاتی خۆی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناڕه‌زایی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ئاڕاسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه له تاران کرد.