Accessibility links

ژماره‌یه‌ک ماڵپه‌ڕی داموده‌زگاکانی ئیسرائیل هاک‌ده‌کرێن


هێمای کۆمه‌ڵی هاکـکرانی ئەنۆنیمۆس
هێمای کۆمه‌ڵی هاکـکرانی ئەنۆنیمۆس
چه‌ند ماڵپه‌ڕێـکی سه‌ر به‌ حکومه‌تی ئیسرائیل له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵی هاکـکرانی ئەنۆنیمۆس هاکـکراون، هه‌ندێـکیان تێـکدراون و هێماکانی خۆیان له‌سه‌ر داناون و له‌ به‌شـێکیشـیان زانیاریان بردووه‌.
هه‌رچه‌نده‌ کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل ئه‌م هێرشه‌ی له‌ شه‌وی شه‌ممه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئەنۆنیمۆس و چالاکوانانی لایه‌نگری فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌سـتیپـێـکردووه‌، به‌ مه‌ترسیدار دانانێت، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و چه‌ند وه‌زاره‌تێـک و دادگایه‌ک له‌ نێو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌دا بوون که‌ هاککراون.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی ئیسرائیل زیاتر له‌ 5 هه‌زار هاکه‌ر به‌شـداریـیان له‌و هێرشانه‌دا کردووه‌. ده‌شڵێن بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ هاکـکردنی زیاتر، ئیسرائیل ژماره‌یه‌ک ماڵپه‌ڕی خۆی ڕاگرتووه‌ و ده‌سـتیکردووه‌ به‌ ڕاوێژکردنی که‌سانی شـاره‌زا.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی پارتی کادیما و په‌ڕه‌ی فه‌یسبوکی ده‌یان هه‌زار که‌سیش له‌م هێرشانه‌دا هاککراون.
XS
SM
MD
LG