ئیسرائیل ڕاده‌گه‌ێنێت سوریا چه‌کی کیمیاوی دژ به سه‌رهه‌ڵداوانی به‌رهه‌ڵستی به‌شار ئه‌سه‌د به‌کار هێناوه.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ئه‌و سووره له‌سه‌ر سه‌ردانی که‌رتی غه‌ززه، هه‌رچه‌نده له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه داوای لێـکراوه دوایبخات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پـێـکدادان له نێوان خۆپـیشـانده‌رانی سووننه و هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی عێراق له شـارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ی نزیـک شـاری که‌رکوک ڕوویدا و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 26 که‌س کوژران که دووانیان سه‌ربازن و ده‌یان که‌سیش برینداربوون
پـۆلیسی که‌نه‌دا ده‌ڵێت دوو که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کاری تێرۆرسـتی به پشـتیوانی ئه‌لقاعیده له وڵاته‌که‌یاندا
وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا قایل بوون له‌سه‌ر سووککردنی ئه‌و سـزایانه‌ی پـێشـتر خستبوویانه سه‌ر پـیشه‌سـازی نه‌وتی سوریا، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی ڕه‌خسـاندنی بوار بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سـوریا تاوه‌کو بتوانن نه‌وتی خاوی وڵاته‌که‌ی بفرۆشێت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت 8 هاوڵاتی تورک له نێو ئه‌و هه‌لیکۆپـته‌ره‌دابوون که شه‌وی یه‌کشه‌ممه له پارێزگای لۆگاری نزیک سـنووری پاکسـتان نیشته‌وه
بڕیاره خه‌ڵـکی له شـاری بۆسـتنی سـتانی ماساچوستسی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا، له کاژمێر 2:50 ی پاش نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ساتێـک به‌بێ ده‌نگی بوه‌ستن بۆ ڕێزلێنان له قوربانیـیانی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو
ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا FBI ڕایگه‌یاند که‌وا هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک تونسی ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی هه‌وڵی په‌یوه‌ندیکردن به جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوا له سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌کات له پـێناو پـرۆسه‌ی ئاشتی، باشتر وایه سه‌ردانه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی بۆ که‌رتی غه‌ززه دوابخات
ئاژانسی دهنگوباسی یونهاپی کۆریای باشور ده‌ڵێت کۆریای باکور دوو سه‌کۆی موشه‌کی مه‌ودا کورتی بۆ که‌ناره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی گواستووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌که بۆ به‌رده‌وامبوونی پـیونگیانگ له ئاماده‌کاریـیه‌کانی
چه‌ک هه‌یگڵ ده‌ڵێت ئه‌و پـێدانه گه‌وره‌یه‌ی چه‌که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه به ئیسرائیل، "په‌یامێـکی زۆر ڕوون و ئاشـکرایه بۆ ئێران" که‌وا کرداری له‌شـکری هێشـتا بژاره‌یه‌که بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی دروستبکات یان به‌کاربهێنێت
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێن به‌هۆی تێـکچوونی ڕێگه‌وبانه‌کان نه‌توانراوه تێمه‌کانی فریاکه‌وتن بگه‌نه به‌شه زیانلێـکهوتووهکانی ناوچه‌ی لووشان. ده‌شڵێن هێڵی ته‌له‌فون له‌و ناوچه‌یه‌دا بڕاوه
جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دێمسی سه‌رۆکی سـتوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له سیۆلی پایته‌ختی کۆریای باشور لایدا، به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ گه‌وره ئه‌فسه‌رانی کۆری و ئه‌مه‌ریکایی له‌و وڵاته
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق شه‌وی شه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا ڕێژه‌ی به‌شـداریکردن له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا گه‌یشـتووه‌ته 50% .
به‌پێی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌کان له سنوری شاری خانه‌قین 22 هه‌زار ده‌نگده‌ر له ده‌نگدان بێبه‌ش بوون، هاوکات قایمقامی قه‌زای خانه‌قین ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ده‌نگده‌ران به ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌شداری ده‌نگدانیان کرد به‌ڵام ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران به‌ر به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2010 که‌متر بوو.
سه‌رۆکی پێشووی پاکستان په‌روێز موشه‌ره‌ف دراوه به دادگای دژه تیرۆری پاکستانی به تاوانی په‌یوه‌ست به فه‌رمانی نایاسایی ده‌ستگیر کردنی دادوه‌ره‌کان له ساڵی 2007دا.
خێزانی قوربانیه‌کانی هێرشه‌که‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و که‌شتییه‌ی که‌ره‌سته‌ی ته‌نگه‌تاوی ده‌گه‌یانده که‌رتی غه‌ززه دژی وتووێژه‌کانن له نێوان تورکیا‌و ئیسرائیل له سه قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌یان.
میدیای ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێت ژماره‌ی قوربانییه‌کانی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که‌ی هه‌رێمی سایچونی ڕۆژئاوای چین گه‌یشتووه‌ته 113 که‌س، له کاتێکدا زیاتر له 2600 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌کانی بۆستن، ڕوسیا و وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یمانیان دا زیاتر پێکه‌وه کار بکه‌ن له هه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرسم.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌سـتخۆشی له هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاشایش کرد بۆ ئه‌و ئه‌رکه‌ی ئه‌نجامیان دا و هه‌روه‌ها سوپاسی فه‌رمانڕه‌وای سـتانی ماساچوستسی کرد
زیاتر نیشـان بده