ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا FBI ڕایگه‌یاند که‌وا هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک تونسی ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی هه‌وڵی په‌یوه‌ندیکردن به جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی کۆمه‌ڵی سه‌ر به ڕێـکخراوی تێرۆرستی ئه‌لقاعیده له سوریا.
ده‌زگاکه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ناوبراو ناوی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د ئه‌لتونسیـیه و ته‌مه‌نی 18 سـاڵه و ئێواره‌ی هه‌ینی ده‌سـتگیرکراوه پاش ئه‌وه‌ی له‌وه‌دا بووه له فڕۆکه‌خانه‌ی شیکاگۆ سواری فڕۆکه ببێت به‌ره‌و شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا.
ده‌ڵێن ناوبراو بۆ ماوه‌یه‌ک بوو سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی ده‌کرد که بانگه‌شه‌ی به گوته‌ی خۆیان جیهاد ده‌که‌ن، ده‌زگای FBI لای خۆیه‌وه ته‌ڵه‌یه‌کیان بۆ ناوه‌ته‌وه به دانانی ماڵپه‌ڕێـکی ساخته‌ی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره و ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به ماڵپه‌ڕه‌که‌وه کردووه تاوه‌کو چۆن په‌یوه‌ندیـیان پـێوه بکات و بگاته سوریا. ئیدی بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته له‌گه‌ڵیاندا خه‌ریکی ئیمه‌یڵکاری بووه.
هه‌تا له 10 ی ئه‌م مانگه‌دا تکتی فڕۆکه‌ی بۆ ئسته‌نبوڵ بڕیوه و که‌سه‌که‌ی FBI که خۆی لێـکردبوو به ئه‌ندامی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره تکتی پاسی له ئسته‌نبوڵه‌وه بۆ شـاری غازی ئه‌نتاب بۆ بڕیوه. له ئێواره‌ی هه‌ینی به ته‌ڵه‌که‌وه بوو و ده‌سـتگیرکرا.
به‌پـێی یاسا سزای ئه‌م تاوانه، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر ئه‌لتونسیدا سـاغ بـبێته‌وه، ئه‌وا ده‌گاته 15 سـاڵ زیندانی.