تیمه‌کانی به‌هاناچوون له هه‌رێمی سیچوانی چین بۆ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامن له کاره‌کانیان له پاش ئه‌و بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌ی به‌یانی دوێنێ شه‌ممه له ناوچه‌یه‌کی ئه‌و هه‌رێمه‌ی دا و هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 200 که‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه و زیاتر له 11 هه‌زار که‌سیش برینداربوون.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێن به‌هۆی تێـکچوونی ڕێگه‌وبانه‌کان نه‌توانراوه تێمه‌کانی فریاکه‌وتن بگه‌نه به‌شه زیانلێـکهوتووهکانی ناوچه‌ی لووشان. ده‌شڵێن هێڵی ته‌له‌فون له‌و ناوچه‌یه‌دا بڕاوه.
ئاژانسی فه‌رمی شینخوا گوتی هه‌روه‌ها بومه‌له‌رزه‌که باڵه‌خانه‌کانیشی له شـاری چێنگدوو هه‌ژاند که 115 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی شوێنی بومه‌له‌رزه‌که‌وه دوره.
ده‌زگای ئه‌مه‌ریکایی بۆ چاودێری بومه‌له‌رزه له جیهاندا ده‌ڵێت هێزی بومه‌له‌رزه‌که 6.6 پله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له قوڵایی 13 کیلۆمه‌تر بووه.