چه‌ک هه‌یگڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و پـێدانه گه‌وره‌یه‌ی چه‌که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه به ئیسرائیل، "په‌یامێـکی زۆر ڕوون و ئاشـکرایه بۆ ئێران" که‌وا کرداری له‌شـکری هێشـتا بژاره‌یه‌که بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی دروستبکات یان به‌کاربهێنێت.
چه‌ک هه‌یگڵ ئه‌مه‌ی له ناو فڕۆکه‌که‌ی ڕاگه‌یاند له‌و ده‌مه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه‌بوو بۆ ته‌ل ئه‌ڤیڤ وه‌ک به‌شێـک له‌و سه‌ردانه شه‌ش ڕۆژیـیه‌ی بۆ چه‌ند وڵاتێـکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا تاوتووێی مه‌سه‌له‌ی فرۆشـتنی چه‌ک به ئیسرائیل و ئیماراتی عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌کات و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به ئێران و سوریاش.
له باره‌ی پـرسیاری، ئه‌گه‌ر بێت و ئیسرائیل بیربکاته‌وه له گورزێـکی له‌شـکری بۆ سه‌ر ئێران، چه‌ک هه‌یگڵ گوتی ئیسرائیل ئه‌و بڕیارانه ده‌دات که بۆ پاراستن و به‌رگریکردن له خۆی پـێویستن. به‌ڵام گوتیشی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه هێشـتا له‌و بڕوایه‌دان ده‌رفه‌ت بۆ دانوسـتاندن و سزا تونده‌کان ماوه کاریگه‌ریـیان به‌سه‌ر پـلانه ناوکیـیه‌کانی ئێران‌دا هه‌بێت. گوتی ڕه‌نگه ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا هه‌ندێـک جیاوازیـیان له باره‌ی کاته‌کانه‌وه هه‌بێت.
بڕیاره پاش ئیسرائیل، چه‌ک هه‌یگڵ سه‌ردانی ئوردن و عه‌ره‌بسـتانی سعودی و میسر و ئیمارات عه‌ره‌ب بکات.