خێزانی قوربانیه‌کانی هێرشه‌که‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و که‌شتییه‌ی که‌ره‌سته‌ی ته‌نگه‌تاوی ده‌گه‌یانده که‌رتی غه‌ززه دژی وتووێژه‌کانن له نێوان تورکیا‌و ئیسرائیل له سه قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌یان. ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی جوله‌که ده‌بێت به‌ر له هه‌مو شتێک به‌ربه‌سته‌کانی که‌رتی غه‌ززه هه‌ڵگرێت.
له ڕۆژی شه‌ممه که‌سوکاری 9 خه‌باتکاره‌که‌ی که له ساڵی 2010 له نێو که‌شتیه‌که کوژران ڕایانگه‌یاند ئه‌وان شکاته‌که‌یان دژ به‌و سه‌رکرده له‌شکریانه‌ی ئیسرائیل پوچه‌ڵ ناکه‌نه‌وه که به‌رپسرس بوون له ئه‌نجامدانی ئه‌و کوشتنانه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له کاتی دیاری کراوه‌ی سه‌ردانی شاندێکی ئیسرائیلی بوو بۆ تورکیا بۆ تاوتوێکردنی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه بۆ قوربانیه‌کان.
له مانگی ڕبوردوودا ئیسرائیل به فه‌رمی داوای لێبوردنی کرد بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته و ڕازی بوو به قه‌ره‌بووکردنه‌وی برینداره‌کان و که‌سوکاری ئه‌و که‌سانه‌ی که گیانیان له ده‌ستدا له هه‌وڵێکدا بۆ پاشکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیای هاوپه‌یمانی پێشووی.
هه‌شت تورک و ئه‌مه‌ریکاییه‌کای به ڕه‌چه‌له‌ک تورک له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا کوژران.