سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌سـتخۆشی له هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاشایش کرد بۆ ئه‌و ئه‌رکه‌ی ئه‌نجامیان دا و هه‌روه‌ها سوپاسی فه‌رمانڕه‌وای سـتانی ماساچوستسی کرد له‌گه‌ڵ هه‌موو کاربه‌ده‌سـتانی شـاری بۆستن.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مشه‌و وڵاته‌که‌مان قه‌رزاری خه‌ڵـکی بۆستن و هه‌موو سـتانی ماساچوستسه.
گوتیشی هێشـتا ژماره‌یه‌کی زۆری پـرسیار بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌م هه‌فته‌یه شـایسته‌ی به‌ده‌سـتهێنانی وه‌ڵامه‌کانن. گوتی ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵیFBI و هه‌موو ده‌زگاکانی دیکه‌ی په‌یوه‌ستی ڕاسپاردووه وه‌ڵامی ئه‌و پـرسیارانهیان ده‌سـتبکه‌وێت.
گوتی ئێمه خۆمان نیشـانی ده‌ده‌ین چی ڕوویدا، له‌وانه هه‌رچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی ده‌ره‌کی که ڕه‌نگه به گومانبارهکانهوه هه‌بووبێت.
سه‌رۆک ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له هه‌ندێـک شێوازی ڕووماڵکردنی هه‌واڵه‌کانی هێرش و لێـکۆڵینه‌وه‌کانی گرت و داوای له ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان کرد به په‌له له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که حوکم نه‌ده‌ن، له‌وانه بۆچی ئه‌و دوو چیچانیه ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌یان ئه‌نجام داوه.
گوتیشی سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕووداوه، ئه‌مه‌ریکا ده‌رگای هه‌ر واڵاده‌بێت بۆ که‌سـانی بیانی بێن له‌م وڵاته‌دا بژین یان بخوێنن. گوتی ئه‌م هێرشه هیچ له بیروباوه‌ڕمان ناگۆڕێت.