خه‌ڵـکی له شـاری بۆسـتنی سـتانی ماساچوستسی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا، له کاژمێر 2:50 ی پاش نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ساتێـک به‌بێ ده‌نگی وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له قوربانیـیانی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی شـاره‌که که به‌هۆیانه‌وه 3 که‌س کوژران و 176 که‌سیش برینداربوون.
هاوکات زه‌نگی کڵێسـاکان له بۆستن و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ماساچوستس هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لێدران.
دوێنێ یه‌کشه‌ممه یه‌ک له کاربه‌ده‌سـتانی باڵای پـۆلیسی بۆستن گوتی لێـکۆڵه‌ره‌وان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و دوو برایه‌ی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌یان ئه‌نجامدا بهنیازبووبوون هێرشی دیکه بکه‌ن.
ئێدوارد ده‌یڤز به‌رپـرس له پـۆلیسی بۆستن به به‌رنامه‌ی (Face the Nation) ی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CBS ی گوت هێزه‌کانی پـۆلیس حه‌شارگه‌یه‌کی ئه‌و دوو برایه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه که پـڕبووه له بۆمبی دروسـتکراوی خۆماڵی. هه‌روه‌ها بۆمبێـکیشیان له‌و ئۆتۆمبیله‌دا دۆزیوه‌ته‌وه که به دزینی تاوانباکراون.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ته‌یمورلان که ته‌مه‌نی 26 سـاڵ بوو و برا گه‌وره‌که بوو، شه‌وی پـێنجشه‌ممه له شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پـۆلیس کوژرا و برا بچووکه‌که‌یان که ناوی جه‌وهه‌ر بوو، وه‌ک ده‌ڵێن له‌و شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌دا به برینداری هه‌ڵاتبوو، به‌ڵام شه‌وی هه‌ینی له نێو به‌له‌مێـکدا دۆزرایه‌وه که له چیمه‌نی پـشـته‌وه‌ی ماڵێـکدا ڕاگیربوو.
له ئێسـتادا جه‌وهه‌ری ته‌مه‌ن 19 سـاڵ له نه‌خۆشـخانه چاره‌سه‌رده‌کرێت. به‌ڵام ناتوانێت قسه بکات به‌هۆی برینێـکی که قوڕگی گرتووه‌ته‌وه و گومان ده‌کرێت خۆی وای له‌خۆی کردبێت. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن وا به نووسین وه‌ڵامی پـرسیاره‌کان ده‌داته‌وه.