نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له وتارێـکیدا داوای له عێراقیـیه‌کان کرد، بێ ده‌نگ نه‌بن له به‌رامبه‌ر به گوته‌ی خۆی تێرۆرسـتان هه‌وڵ ده‌ده‌ن وڵاته‌که به‌ره‌و شه‌ڕێـکی ناوخۆی ئاینزایی به‌رن
دادگای دژه تیرۆری پاکستان فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی په‌روێز موشه‌ره‌فی سه‌رۆکی پێشووی پاکستانی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا داوه تا 30 مانگی4 له سه‌ر دۆسێیه‌ک که په‌یوه‌ندی هه‌یه به کوشتنی بێنه‌زیر بۆتۆوه.
له کاتێکدا ژماره‌ی قوربانیان به هۆی ڕووخانی باڵه‌خانه‌ی کارگه‌یه‌کی جلوبه‌رگی به‌نگلادێش خه‌ریکه ده‌گات 300 که‌س، کرێکاره‌کانی کارگه‌ی جلوبه‌رگ له ڕۆژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی دهاکای پایته‌خت بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به لاوازی ڕێوشوێنی سه‌لامه‌تی کارگه‌کان.
سه‌ربازانی عێراقی ده‌ستیان گرته‌وه به‌سه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی سوننه‌کان که ده‌که‌وێته باکوری به‌غداوه پاش ئه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی که کۆنتڕۆڵیان کردبوو به‌بێ شه‌ڕکردن کشانه‌وه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه ژماره‌ی کوژراوه‌کان به‌هۆی توندوتیژییه‌کانی وڵاته‌که له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابوردووه‌وه گه‌یشتۆته 150 که‌س.
دوو کاربه‌ده‌ستی سوری نکوڵیان له‌وه کردووه حکومه‌ت چه‌کی کیماوی دژ به هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان به‌کارهێنابێت.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن جه‌وهه‌ر سارنایڤی گومانباری ته‌قینه‌وه‌کانی بۆستن که له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی شـاره‌که‌دا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌کرا، گواستراوه‌ته بۆ ناوندێـکی پـزیشکی له بهندیـخانهیهکی فیدراڵی
ده‌یڤد کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌ڵێت به‌ڵـگه‌ی زیاتر هه‌ن له باره‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه له دژی سه‌رهه‌ڵـداواندا
ئیسرائیل ده‌ڵێت فڕۆکه‌یه‌کی بی فڕۆکه‌وانی خستووه‌ته خوارێ که گومان ده‌کرێت له لایه‌ن حزبوڵڵای لوبنانه‌وه به ئاڕاسته‌ی وڵاته‌که‌ی ڕه‌وانه‌کرابێت
ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له قه‌ندیل ڕابه‌رانی کۆما جڤاکن کوردسـتانێ که‌جه‌که، بڕیاری کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانیان دا له تورکیا
ژماره‌ی قوربانیانی له‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا له به‌نگلادیش به‌رزبۆته‌وه بۆ 230 که‌س هاوکاتی به‌رده‌وامی ده‌سته و تاقمه فریاگوزاریه‌کان له گه‌ڕان به‌شوێن خه‌ڵکی ڕزگاربوودا له‌ناو دار‌و په‌ردووی باڵه‌خانه‌که‌دا که شوێنی نیشته‌جێبوونی کارمه‌ندان و کرێکارانی کارگه‌کانی جل و به‌رگ بوو
ئه‌وانه‌ی له ئێران به‌رنامه‌کانی مۆبایلی سامسۆنگ به‌کارده‌هێنن ده‌ڵێن ئاگادار کراونه‌ته‌وه له ڕۆژی 22 مانگی 5 ه‌وه ناتوانن له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه خزمه‌تگوزاری کۆمپانیاکه به‌کاربهێنن.
له عێراق چه‌کداره‌کان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی سوننه ئاینزادا له باکوری به‌غدای پایته‌خت پاش شه‌ڕێکی قورس له‌گه‌ڵ هێزه ئاسایشیه‌کاندا وه‌ک له ڕاگه‌یاندنێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا هاتووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان چه‌کدارانی سووننه و هێزه‌کانی حکومه‌ت له شـارۆچکه‌یه‌کی باکوری به‌غدا، وه چه‌ند توندوتیژیـیه‌کی دیکه، به لایه‌نی که‌م 30 که‌س کوژراون
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا، پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ئاماده‌کاری خۆی ده‌کات بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له تورکیا
بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به هێزی 5.6 پله به پـێوه‌ری ڕیخته‌ر له باکوری ڕۆژئاوای شـاری جه‌لال ئابادی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتانی دا و بووه مایه‌ی کوژرانی 9 که‌س و برینداربوونی 115 که‌سی دیکه
به‌پـێی بڕیاره‌که هانز ڤان ئانرات کارداری زیندانکراو ده‌بێت 16 له‌و قوربانیـیانه‌ی هێرشی چه‌کی کیمیاوی قه‌ربوو بکاته‌وه و هه‌ریه‌که‌یان 25 هه‌زار یورۆی بداتێ که ده‌کاته 32475 هه‌زار دۆلار
کاربه‌ده‌سـتان له به‌نگلادیش ده‌ڵێن باڵه‌خانه‌یه‌کی بازرگانی 8 نهۆمی له قه‌راغ شـاری ده‌کای پایته‌خت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ره‌سی هێناوه و بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی زیاتر له 90 که‌س و برینداربوونی به سه‌دان که‌سی دیکه
ژماره‌یه‌ک لێـکۆڵه‌ری ئه‌مه‌ریکایی گه‌یشـتوونه‌ته کۆماری داغسـتانی ڕووسیا به مه‌به‌سـتی چاوپـێـکه‌وتن له‌گه‌ڵ باوک و دایکی ئه‌و دوو برایه‌ی گومانبارن به هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی بۆسـتن
ئه‌و دوو پیاوه‌ی تاوانبارکراون به پیلانگێڕان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێکی تیرۆرستی بۆ سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی که‌نه‌دیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ یه‌که‌م جار ئاماده‌ی دادگای تۆرنتۆ ده‌بن.
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پاڵ باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسـا له لیبیا ته‌قیـیه‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی 2 پاسه‌وان و گه‌یاندنی زیانێـکی زۆر به بینای باڵیۆزخانه‌که‌دا.
زیاتر نیشـان بده