کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن جه‌وهه‌ر سا‌رنایڤی گومانباری ته‌قینه‌وه‌کانی بۆستن که له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی شـاره‌که‌دا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌کرا، گواستراوه‌ته بۆ ناوندێـکی پـزیشکی له به‌ندیـخانه‌یه‌کی فیدراڵی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌زگای مارشـاڵی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند، جه‌وهه‌ر گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ندی دێڤێنسی فیدراڵی له به‌ندیخانه‌ی فۆرت دێنڤێنس له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سـتانی ماساچوستس.
گوته‌بێژه‌که‌ی مارشـاڵ ورده‌کاری له باره‌ی ته‌ندروسـتی جه‌وهه‌ری ته‌مه‌ن 19 سـاڵ نه‌دا که ده‌ڵێن قوڕگی برینداربووه. کاربه‌ده‌سـتانی به‌ندیخانه‌که ده‌ڵێن ناوه‌ندی پـزیشـکی دێنڤێنس تایبه‌ته به‌و ده‌سـتگیرکراوانه‌ی پـێویسـتیان به چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن هه‌یه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی نیویۆرک ده‌ڵێن جه‌وهه‌ر و ته‌یمورلانی برای، به نیازبوون ته‌قینه‌وه له تایمز سکوێری شـاره‌که‌یاندا ئه‌نجام بده‌ن له‌و ده‌مه‌ی ئاشـکرابوون و هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان ده‌دا.
ڕه‌ی که‌ڵی به‌رپـرسی پـۆلیسی نیویۆرک ده‌ڵێت جه‌وهه‌ر به لێـکۆڵه‌ره‌وانی گوتووه به‌نیازبوون به‌ره‌و نیویۆرک بڕۆن و له‌وێ هه‌رچی ئه‌و بۆمبانه‌ی پـێـیان مابووه‌وه بته‌قێنـنه‌وه. ده‌ڵێت پـلانه‌که‌یان سه‌ری نه‌گرت پاش ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌رکه‌وت ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی به شۆفێره‌که‌یه‌وه بردبوویان به‌نزینی تیادا نه‌مابوو. ده‌شڵێت له‌و ده‌مه‌ی له به‌نزیخانه‌یه‌کدا وه‌سـتاون، شۆفێری ئۆتۆمبیله‌که له‌ده‌سـتیان هه‌ڵاتووه و پـۆلیسی له شوێنه‌که‌یان ئاگادارکردووه‌ته‌وه.