له کاتێکدا ژماره‌ی قوربانیان به هۆی ڕووخانی باڵه‌خانه‌ی کارگه‌یه‌کی جلوبه‌رگی به‌نگلادێش خه‌ریکه ده‌گات 300 که‌س، کرێکاره‌کانی کارگه‌ی جلوبه‌رگ له ڕۆژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی دهاکای پایته‌خت بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به لاوازی ڕێوشوێنی سه‌لامه‌تی کارگه‌کان.
هاوکات کارمه‌ندانی به‌هاناچوون به‌رده‌وامن له کاره‌کانیان. سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌یه‌نی 41 که‌سیان به زیندوێتی له یه‌ک شوێندا دۆزییه‌وه.
کارمه‌ندانی به‌هانا چوون ده‌ڵێن ئه‌وان گوێیان له ده‌نگی گریانی ئه‌و که‌سانه ده‌بێت که له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه هێشتا له ژێر داروپه‌ردووی ئه‌و باڵه‌خانه 8 نهۆمییه گیریان خواردووه.
پۆلیس ده‌ڵێت خاوه‌نی باڵه‌خانه‌که و به‌ڕێوه‌به‌رانی کارگه‌که هۆشداریه‌کانی کاربه‌ده‌ستانیان پشتگوێ خستبوو بۆ چۆڵ کردنی باڵه‌خانه‌که پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی سێشه‌ممه پشکێنه‌ران چه‌ندین درزیان له باڵه‌خانه‌که‌دا به‌دیکردبوو.
خاوه‌نی باڵه‌خانه‌که ڕایکردووه. سه‌رۆک وه‌زیر شێخ حه‌سینا په‌یمانی ده‌ستگیرکردن و سزادانی داوه.
شایانی باسه زیاتر له 3 هه‌زار که‌س له‌نێو ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا بوون کاتێک که ڕووخا. به‌لایه‌نی که‌م 2 هه‌زار که‌س ڕزگار کراون. زیاتر له هه‌زار که‌سیش برینداربوون. کاربه‌ده‌ستان به ته‌واوه‌تی نازانن چه‌ند که‌س هێشتا دیار نین.