ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پاڵ باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسـا له لیبیا ته‌قیـیه‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی 2 پاسه‌وان و گه‌یاندنی زیانێـکی زۆر به بینای باڵیۆزخانه‌که‌دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیبیا ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی به کاری تێرۆرسـتی ناوبرد که له گه‌ڕه‌کی ئه‌نده‌لوسی ته‌رابلوسی پایته‌خت ڕوویدا.
فه‌ڕه‌نسـاش لای خۆیه‌وه هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و به کردارێـکی قێزه‌وه‌ن ناویبرد.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا فرانسوا ئۆلاند ڕایگه‌یاند حکومه‌ته‌که‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کات، کاربه‌ده‌ستانی لیبیا هاوکاری له لێکۆڵینه‌وه‌کانی تایبه‌ت به ڕووداوه‌که بکه‌ن و به‌رپـرسـانی ئه‌م هێرشه ڕاده‌سـتی داد بکرێن.
ڕاشیگه‌یاند هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی له شه‌ڕی دژه تیرۆردان ئامانجی ته‌قینه‌وه‌ن.
شایانی باسه لیبیا دووچاری ناسه‌قامگیری و توندوتیژی بووه‌ته‌وه له‌و کاته‌وه‌ی دیکتاتۆری له‌مێژینه موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له کۆتایی ساڵی 2011 دا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا.
له مانگی 9 ی ساڵی ڕابردووش‌دا هێرشێک کرایه سه‌ر کۆنسۆڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له بنغازی، له‌و هێرشه‌دا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا و سێ هاووڵاتی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکایی کوژران.