دادگایه‌کی هۆڵه‌ندا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕیاری به‌سه‌ر کاردارێـک دا قه‌ربووی قوربانیانی هێرشی چه‌کی کیمیاوی ڕژێمی سه‌دام حسێن بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه بکاته‌وه. کارداره‌که تاوانبارکراوه به‌وه‌ی کاتی خۆی که‌ره‌سـته‌ی خاوی گازی خه‌رده‌لی به ڕژێمی عێراق فرۆشتووه.
به‌پـێی بڕیاره‌که هانز ڤان ئانرات کارداری زیندانکراو ده‌بێت 16 له‌و قوربانیـیانه‌ی هێرشی چه‌کی کیمیاوی قه‌ربوو بکاته‌وه و هه‌ریه‌که‌یان 25 هه‌زار یورۆی بداتێ که ده‌کاته 32475 هه‌زار دۆلار.
ئه‌م کارداره تاکه سه‌رچاوه‌ی عێراق بوو بۆ به‌ده‌سـتهێنانی TGD واته ثیۆدگلیکۆل، ئه‌و مادده کیمیاویـیهی له دروسـتکردنی چه‌کی کیمیاوی جۆری خه‌رده‌لدا به‌کارده‌هێنرێت. پارێزه‌ره‌که‌ی ئه‌مڕۆ گوتی ناوبراو وه‌های زانیبوو عێراق بۆ دروسـتکردنی مافور ده‌یه‌وێت.
دادوه‌ران له دادگایی‌کردنی هانزدا له سـاڵی 2005 ئه‌و به‌هانه‌یه‌یان ڕه‌تکرده‌وه و گوتیان هه‌رچه‌نده زانیبووی شیانی هه‌یه بۆ دروسـتکردنی چه‌کی کیمیاوی به‌کاربهێنرێت، که‌چی زیاتر له 1,000 تۆنی به عێراق فرۆشتووه، وه به‌رده‌وامیش بووه له فرۆشتنی ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ی به هێرشه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌شی زانیبوو.