ده‌یڤد کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌ڵێت به‌ڵـگه‌ی زیاتر هه‌ن له باره‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه له دژی سه‌رهه‌ڵـداواندا. به‌ڵـگه‌کانیش له لایه‌ن ده‌زگا زانیاریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا‌وه پـشـتڕاستکراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌م پـێشـهاته نوێـیه‌ی به جێی نیگه‌رانیـیه‌کی زۆر دانا و گوتی ئه‌وه هێرشه وه‌ک تاوانێکی جه‌نگ وایه و ده‌بێت به هێڵێـکی سوور دابنرێت له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش کۆشـکی سـپی گوتی هه‌تا ڕاده‌یه‌ک پـشـتڕاستکراوه‌ته‌وه حکومه‌تی سوریا بڕێـکی که‌م له گازی سارینی له دژی سه‌رهه‌ڵـداوان به‌کارهێناوه، به‌ڵام به‌ڵـگه‌کان له‌و ئاسـته‌دا نین که ئه‌مه‌ریکا بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
جێی ئاماژه‌یه ژماره‌یه‌ک له یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا داوا ده‌که‌ن ئه‌مه‌ریکا به ڕێگه‌ی له‌شـکری بچێته نێو شه‌ڕی سوریاوه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌وه‌تای مانگی سێی 2011 وه هه‌ڵگیرسـاوه و هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 70 هه‌زار که‌س.