ڕێبه‌ری حیزبوڵڵای لوبنان ده‌ڵێت کۆمه‌ڵی میلیتانی شیعه‌ی بێده‌نگ نابێت له کاتێکدا ده‌بینێت هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی واتا سوریا له ژێر هێرشدایه.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیلنده‌ری گازی باسێکی خوێندندنگا له ڕۆژهه‌ڵاتی پاکستان به‌لایه‌نی که‌م 17 منداڵ گیانیان له ده‌ستداوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری یه‌کێکه له‌و که‌سایه‌تییانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه له پایته‌ختی ئیتیۆپیا کۆبونه‌وه به‌بۆنه‌ی یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئافریکا.
ڕووسیا ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا ڕه‌زامه‌ندی نیشـانداوه بۆ به‌شـداریکردن له کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی ئایندهی ئه‌و وڵاته‌ی وا بۆ دوو سـاڵ زیاتره ڕۆژانه خوێنی لێ ده‌ڕژێت
چه‌کدارانی تاڵیبان ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشیان کردووه سه‌ر ناوجه‌رگه‌ی کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان و که‌وتونه‌ته شه‌ڕه ته‌قه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشـدا
په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی یاسایه‌کی په‌سه‌ندکردووه که تیایدا فڕۆشـتنی مه‌ی سنووردارده‌کات و ڕیـکڵامکردن بۆی قه‌ده‌غه‌ده‌کات
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا چووه به‌ره‌و ئه‌ثیوبیا به مه‌به‌ستی وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌که‌دا سه‌باره‌ت به باری ئاسایشی
پاکستان جارێکی تریش هه‌ڵوێستی خۆی دووباره ده‌کاته‌وه بۆ دژایه‌تی کردنی هێرشه ئاسمانیه‌کانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مریکایی له خاکی پاکستان‌دا.
وڵاتی نه‌مسا یان ئوتریش داوای درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گه‌مارۆ چه‌کیه‌کانی سه‌ر سوریا ده‌کات و ده‌ڵێت ده‌شێت هۆکارێک بێت بۆ شێوازێکی تری سه‌رله‌نوێ بیرکردنه‌وه له ڕۆڵی ئاشتی پارێزانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ناوچه‌که‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕه‌خنه‌ی توند و ڕه‌ق له شورای نیگه‌هبانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گرێت به‌هۆی ڕێگه گرتنی ئه‌و شورایه له سه‌دان کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێران.
کاربه‌ده‌ستان له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ئۆتۆمبێلی ڕێبه‌رێکی ئاینی کردۆته ئامانج و 3 که‌سی کوشتووه.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان به شێوه‌یه‌کی سنووردار به‌کارده‌هێنێت، ئه‌ویش بۆ پـرۆسه‌ی ده‌سـتگیرکردن و لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تێرۆرسـتاندا
قه‌یرانی سیاسی عێراق هه‌تا دێت قوڵتر ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ربوونی ناکۆکیـیهکانیش به ڕێگه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه به دور ده‌بینرێت پاش ئه‌وه‌ی ململانێـکان مۆرکێـکی تایفیـیان وه‌رگرت
ده‌سـته‌یه‌کی ڕاوێژکاری ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا سـاڵانه به به‌های 300 ملیار دۆلار زیانی پـێ ده‌که‌وێت به‌هۆی زیابوونی حاڵه‌تی دزینی بیرۆکه و داهێنان له لایه‌ن چینه‌وه
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA ده‌ڵێت ئێران هه‌نگاوێـکی گه‌وره‌ی ناوه به ئاڕاسته‌ی دامه‌زراندنی ڕیاکته‌رێـک که وه‌ک شـاره‌زایانی ڕۆژئاوایی ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ڕێـگه‌یه‌کی دیکه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر بکات
ئاژانسێکی نیمچه فه‌رمی ده‌نگ و باسی ئێرانی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئێرانی ئاسمانی به‌حره‌ینی به‌زاندبێت.
کاربه‌ده‌ستان له باشوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێن له ئاکامی ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه‌یه‌ک به ئۆتۆمبێلێکی هێزی ئاسایشیدا به‌لانی که‌م 12 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 24 که‌سیش بریندارن.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له بنکه‌یه‌کی پشکنین کردووه و 4 سه‌ربازیان کوشتوه.
ماڵپه‌ڕێکی سه‌ر به ڕیفۆرمخوازانی ئێران ڕاپۆرتی داوه که ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی پێشوتری ئێران ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌کانی فه‌رمانڕه‌وایانی ئاینی وڵاته‌که گرتووه.
هاوبه‌ندی سه‌ره‌کی ئۆپزسیۆنی سوریا بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ له ئه‌سته‌نبوڵ کۆده‌بێته‌وه که به‌شێکی کۆبونه‌وه‌که ته‌رخانه بۆ پێشنیازی وتووێژی ئاشتی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریادا.
زیاتر نیشـان بده