کاربه‌ده‌ستان له باشوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێن له ئاکامی ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه‌یه‌ک به ئۆتۆمبێلێکی هێزی ئاسایشیدا به‌لانی که‌م 12 که‌س کوژراون و 11 که‌سیان پۆلیسن و ئه‌وی تریش که‌سێکی سیڤیلیه و نزیکه‌ی 24 که‌سیش بریندارن.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و ئۆتۆمبێله ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به ڕیمۆت کۆنترۆڵ ته‌قێندراوه‌ته‌وه و ماشێنێکی هێزی تایبه‌تی پۆلیسی کردبووه ئامانج له کوێتا.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن نزیکه‌ی 100 کیلۆگرام مه‌تریاڵی ته‌قینه‌وه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌که‌دا بووه.
کوێتا پایته‌ختی هه‌رێمی به‌لوچستانه، که ساڵانێکه نێوه‌ندێک بووه بۆ یاخیبونێکی ئاست نزم.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه توندڕه‌وان هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی پشکنینی ئاسایشی له نزیک سنوری ئه‌فغانستان و چوار سه‌ربازیان کوشتووه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له‌و شه‌ڕه‌دا به‌لانی که‌م 12 توندڕه‌ویش کوژراون.