ماڵپه‌ڕێکی سه‌ر به به‌ره‌ی ڕیفۆرمخوازانی ئێران ڕاپۆرتی داوه که ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی پێشوتری ئێران ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌کانی فه‌رمانڕه‌وایانی ئاینی وڵاته‌که گرتووه.
ئه‌م ڕه‌خنانه‌ی ڕه‌فسه‌نجانی ته‌نها چه‌ند ڕۆژێک پاش بڕیاره‌که‌ی شورای نیگه‌هبان دێت بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕه‌فسه‌نجانی له‌وه‌ی وه‌ک کاندیدێک به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران بکات.
ماڵپه‌ڕی جه‌هیش نیوز ده‌ڵێت ڕه‌فسه‌نجانی گوتوویه‌تی پێی وه‌ها نییه شیانێک هه‌بێت له‌مه‌ی ئێستا هه‌یه ئێران خراپتر به‌ڕێوه‌ببرێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ره‌فسه‌نجانی ڕێک یه‌ک ڕۆژ پاش بڕیاره‌که‌ی شورا کۆنه‌پارێزه‌که‌ی نیگه‌هبانی ئێرانه که تیایدا ڕێگه‌ی له ژماره‌یه‌ک که‌س کرد له‌وانه‌ی خۆیان ناونوس کردبوو تا ببنه کاندید له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌دا.
له‌وه‌تای ئه‌و بڕیاره‌ی شورای نیگه‌هبان دراوه ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی هیچ ڕاگه‌یاندنێکی ڕاسته‌وخۆی بۆ ڕای گشتی نه‌داوه.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ش که ماڵپه‌ڕی جه‌هیش نیوز ده‌ڵیت له زاری ڕه‌فسه‌نجانیه‌وه وه‌رگیراوه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکی پێشوی ئێران‌دا بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتدپرێس ده‌ڵیت ناکرێت ڕاگه‌یاندنه‌که پشتڕاستبکرێته‌وه.
ڕه‌فسه‌نجانی که نێوه‌ندگیره، بوژاندنه‌وه‌یه‌کی دا به هیوای ڕیفۆرمخوازانی ئێران. به‌ڕێوبه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی ره‌فسه‌نجانی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ڕه‌فسه‌نجانی ڕه‌تکرایه‌وه به‌ڵام به نیاز نییه تانه له بڕیاره‌که‌ی شورای نیگه‌هبان بدات.