جان کێری وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریکا گه‌ڕێکی تری وتووێژه‌کانی ده‌ستپێکردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌کاندا.
کاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانی ده‌ڵێن له نزیـک سه‌ربازگه‌یه‌ک له له‌نده‌ن دوو پـیاو هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر پـیاوێـک و کوشـتوویانه. پاشـان پـۆلیس ته‌قه‌ی لێکردوون و به برینداری ده‌سـتگیریان کردوون
ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا FBI ده‌ڵێت گومانلێـکراوێـک که له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی بۆستن لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرا، په‌لاماری کارمه‌ندێـکی داون و له به‌رامبه‌ردا کارمه‌نده‌که‌ش ته‌قه‌ی لێـکردووه و کوشـتویه‌تی
جان کێری له ئوردنه بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریکا و که‌سایه‌تیـیه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، به مه‌به‌سـتی کۆکردنه‌وه‌ی پـشـتیوانی بۆ سـازکردنی کۆنگره‌یه‌کی ئاشـتی بۆ سوریا له مانگی داهاتوودا
دوو کاربه‌ده‌سـت ده‌ڵێن به‌ریتانیا داوای کردووه به فه‌رمی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕایبگه‌یه‌نێت باڵی له‌شـکری حزبوڵڵای لوبنان ڕێـکخراوێـکی تێرۆرسـتیـیه
گوته‌بێژێـکی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی فه‌رمانی داوه فه‌رمانده باڵاکانی له‌شـکر بگۆڕدرێن، ئه‌مه‌ش له پاش ئه‌و هێرشه خۆێناویـیانهی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وڵاته‌که‌یان گرته‌وه
له ئاکامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له عێراق به لایه‌نی که‌م 13 که‌س کوژران و به ده‌یان که‌سیش برینداربوون
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران لیسـتی کۆتایی کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ڕاگه‌یاند که 8 کاندیدی له‌خۆگرتووه و هیچ کام له سه‌رۆکی پـێشـوو ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی و ئه‌سفه‌ندیار ڕه‌حیم مهشـایی له نێودا نیـن
پاش نیوه‌ڕۆی دوێنی دووشه‌ممه گه‌رده‌لولێـکی به‌هێز له ناوچه‌یه‌کی فراوانی شـاری مۆری ویلایه‌تی ئۆکلاهۆمای دا و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 24 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و 240 که‌سی دیکه برینداربوون
کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتیان له ئۆپه‌راسیۆنێـکی تایبه‌تدا هێزه‌کانی ئاسایش هه‌وڵێـکی تێرۆرسـتیـیان له نزیک مۆسـکۆ پـوچه‌ڵکردووه‌ته‌وه و 2 گومانلێـکراویان کوشـتووه و یه‌کێـکی دیکه‌یان ده‌سـتگیرکردووه
کۆریای باکور بۆ سێ ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک موشه‌کی مه‌ودا کورت ده‌گرێته ئاوی ده‌ریای نزیک که‌ناره‌کانی، به پـێچه‌وانه‌ی داخوازیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که له نیمچه دورگه‌ی کۆریا ڕه‌فتارده‌کات
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێکه‌وت به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی سـازکردنی کۆنگره‌یه‌کی ئاشتی بۆ سوریا
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 23 چه‌کداری حزبوڵڵای لوبنان له شه‌ڕه‌که‌ی شـارۆچکه‌ی قوسێری نزیک سـنووری لوبنان کوژراون، له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د به درێژایی هه‌فته‌یه‌که هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سـتبگرنه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و شـارۆچکه‌یه‌دا
زنجیره‌یه‌ک هێرش و ته‌قینه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌غدای پایته‌ختی عێراق و چه‌ند شـارێـکی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 70 که‌س کوژراون و زیاتر له 200 که‌سیش برینداربوون
به پێی ته‌له‌ڤیزیۆنی سوریا، هێزه‌کانی حکومه‌ت چونه‌ته ناو شارۆچکه‌ی قوسێر وه‌ک به‌شێک له هێرشی چه‌ند هه‌فته‌یان بۆ گرتنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م شاره ستراتێجیکه که دیمه‌شق به که‌ناری ده‌ریای سپی گرێ ده‌دات.
به‌پـێی ڕاپـۆرتی چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کی ئێرانی، فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای سوپای پاسـدارانی ئێران ئاگاهی داوه که‌وا هێزه‌کانی چاودێری ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر نائارامیـیهک له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی داهاتوودا ڕووبدات
سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی کلارینی ئه‌رجه‌نتینی گوتویه‌تی واز له ده‌سه‌ڵات ناهێنێت، وه ئه‌مه‌ریکا بۆی نیـیه ده‌سـتوه‌ربداته کاروباری سیاسی وڵاته‌که‌ی
گه‌وره ئه‌فسه‌رێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت گه‌یشتنی موشه‌کی ڕوسی بۆ سوریا له کاتێکی باش‌دا نه‌بووه و جێگای داخه.
ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس له هه‌رێمی فه‌راحی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن چه‌ند هێرشبه‌ری نه‌ناسراوه‌وه کوژراوه.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن چه‌کداران داویانه به‌سه‌ر ماڵی ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی دژه تیرۆر له به‌غدا خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یان کوشتووه.
زیاتر نیشـان بده