یاخیبوان له ئه‌فغانستان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌فغانستان و بۆ نزیکه‌ی کاتژمێرێک شه‌ڕیان دژ به هێزه‌کانی ئاسایش کردووه.
کاربه‌ده‌ستان له ولایه‌تی کالیفۆرنیای ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌گه‌ێنن چه‌کدارێک به چه‌کی قورسه‌وه له ڕۆژی هه‌ینی چوار که‌سی له کتێبخانه‌ی کۆلیژێکی شاری سانتا مۆنیکا کوشتووه به‌ر له‌وه‌ی خۆی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بکوژرێت.
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له ڕۆژی شه‌ممه له گه‌ڕه‌کێکی زۆرینه عه‌له‌وه‌ی شاری حومسی سوریا ته‌قییه‌وه. به پێی ڕاگه‌یاندنی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 8 که‌س کوژراون که 3 ژن و نهوجهوانێکیشی تێدابوون.
وته‌بێژێکی ناتۆ ڕایگه‌یاند پیاوێکی به‌رگی هێزی ئاسایشی ئه‌فغانی پۆشیبو له ستانی په‌کتیا ته‌قه‌ی له هێزهنێونهتهوییهکان کردبو.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، یه‌کیکیان له گه‌ڕه‌کێکی شیعه نشینی به‌غدا و ئه‌وی دیکه‌ش کاروانێکی پۆلیسی کردبوو به ئامانج، بوو به‌هۆی کوشتنی پێنج که‌س.
شه‌ممه، خۆنیشانده‌ران دروشمیان بهرزکردبونهوه داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جب ته‌یب ئه‌ردوغانیان ده‌کرد.
محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر ئه‌و داوایانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه بۆ سـازدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی پـێشوهخت و ده‌ڵێت به بێ مانا و ناشه‌رعین
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داوای پێنج میلیارد‌و دوو سه‌دملیۆن دۆلاری له وڵاتانی پاره‌به‌خش کردووه بۆ یارمه‌تیدانی ملیۆنان خه‌ڵكی ناو و ده‌ره‌وه‌ی سوریا
سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی نیشـان دا بۆ ناردنی سه‌ربازانی ڕووسی بۆ به‌رزایـیه‌کانی گۆلانی نێوان ئیسرائیل و سوریا تاوه‌کو شوێنی سه‌ربازانی ئاشتی پارێزی نه‌مسا بگرنه‌وه
سه‌رۆک ئۆباما ڕووبه‌ڕووی گوشـاری زیاتر بووه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر بڕیاری کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له تۆماره ته‌له‌فۆنیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها له کۆمپـیوتهره سێرڤه‌ره‌کانی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی ئنته‌رنێتدا
ئێران وڵاتێکه که ڕێژه‌ی دانیشتوانی زیاتره له 70 ملیۆن و نزیه‌کی نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش ژنن، که هه‌ندێکیان کاری سیاسی ده‌که‌ن به‌ڵام ڕێگایان پێ‌نادرێت خۆیان بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێرن.
چالاکوانان و ئاژانسی دهنگوباسی سـانای ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی به‌رگریـیه‌کی که‌م بوونه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی هه‌ردوو گوندی سـاڵحیه و مهسـعودیـیهیان گرتووه‌ته‌وه
سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن و لیودمیلای هاوسه‌ری ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له پاش ئاماده‌بوونیان له نمایشێـکی بالێدا له کرملێن، هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی خۆیان بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌یاند
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێل له به‌غدای پایته‌خت به‌لانی که‌م 6 که‌س ده‌کوژرێن و زیاتر له 30 که‌سیش بریندار ده‌بن.
هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا کۆنترۆڵی خاڵێکی ده‌ربازبوونی سنور و هێڵێکی ئاگه‌ربه‌س له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له به‌رزاییه‌کانی گۆلانیان که‌وتۆته‌وه ده‌ست ته‌نیا چه‌ند کاتژمێران پاش ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ئاماژه‌یان پێدا که سه‌رهه‌ڵداوان بۆ ماوه‌یه‌کی کورت کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که‌یان ده‌ده‌ست گرتبو.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پلانه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی بۆ نۆژه‌نکردنه‌وی پارکێکی بچوک له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری ئه‌سته‌نبوڵدا.
سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی بۆ پاراسـتنی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی به به‌رده‌وامی هێزێـکی ده‌ریایی خۆی له ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ده‌هێڵێته‌وه
حکومه‌تی نه‌مسـا ده‌ڵێت ئه‌و 377 سه‌ربازه‌ی خۆی ده‌کێشێته‌وه که له نێو هێزی ئاشـتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندان له به‌رزایـیه‌کانی گۆلانی نێوان سوریا و ئیسرائیل‌دا
له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوو سه‌ربازی تونسی ده‌کوژرێن له ده‌مێکدا له شاخه‌کانی نزیک سنوری ئه‌لجه‌زایر سه‌ربازه تونسیه‌کان به‌شوێن توندڕه‌وانی ئه‌لقاعیده‌وه بوون.
کۆریای باشور به پێشنیازێکی کۆریای باکور قایل بووه بۆ وتووێژکردنی فه‌رمی که ده‌شێت وه‌ک به‌ره‌وپێشچونێکی دیپلۆماسیانه لێی بڕوانرێت پاش چه‌ندان هه‌فته له خراپتربوونی په‌یوه‌ندیه‌کان له نیمچه دوڕگه‌ی کۆریادا.
زیاتر نیشـان بده