کۆریای باشور به پێشنیازێکی کۆریای باکور قایل بووه بۆ وتووێژکردنی فه‌رمی که ده‌شێت وه‌ک به‌ره‌وپێشچونێکی دیپلۆماسیانه لێی بڕوانرێت پاش چه‌ندان هه‌فته له خراپتربوونی په‌یوه‌ندیه‌کان له نیمچه دوڕگه‌ی کۆریادا.
له ههنگاوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا کۆمیته‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی کۆریا له پیۆنگ یانگ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێشنیازی وتووێژکردنی کردووه له‌سه‌ر دوو پڕۆژه‌ی بازرگانی.
وه‌زاره‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆریا له سیۆڵ به خێرایی به‌و پێشنیازه قایل بووه و ده‌ڵێت هیواداره ئه‌و وتووێژانه متمانه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا دروست بکات و ده‌شڵێت ده‌خوازێت وتووێژه‌کان ڕۆژی 12 ئه‌م مانگی شه‌شه له سیۆڵ بکرێن.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا هیچ وه‌ڵامێک له‌لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه نه‌دراوه‌ته‌وه.
پێشتر کۆریای باشور هه‌میشه دوودڵی هه‌بووه له وابه‌سته‌یی به‌رامبه‌ر وتووێژی به‌رفراوانی هه‌مه لایه‌نه له‌گه‌ڵ باکوردا ئه‌گه‌ر بێتوو پیۆنگ یانگ ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی نه‌بێت.