سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی بۆ پاراسـتنی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی به به‌رده‌وامی هێزێـکی ده‌ریایی خۆی له ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ده‌هێڵێته‌وه.
پـوتن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئه‌مه‌ی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک فه‌رمانده‌ی له‌شـکریدا ڕاگه‌یاند و گوتی پـێویسته ئه‌م کاره‌ی ڕووسیا به سنگ‌ده‌رپه‌ڕاندن و خۆ گیڤکردنه‌وه لێـک نه‌درێته‌وه. گوتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ناوچه‌یه‌کی سـتراتیژی گرنگه و به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیای لێـیه که به ئاسایشی نیشـتیمانیـیه‌که‌یه‌وه گرێ دراوه.
ڤالێری گه‌راسمۆڤ که ژه‌نه‌ڕاڵێـکی ڕووسیایه، گوتی له ئێسـتادا هێزێـکی ده‌ریایی ڕووسیا له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ن و ژماره‌یان 16 که‌شتیـیه. وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ده‌ڵێت هه‌میشه ئاڵۆگۆڕ به هێزه ده‌ریایـیه‌کانی له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌کات و وه‌ها ده‌کات به‌رده‌وام نزیکه‌ی ده‌سـته‌یه‌ک که‌شتێـکی له‌وێ هه‌بێت.
ڕووسیا بنکه‌یه‌کی ده‌ریایی له به‌نده‌ری ته‌رتوسی سوریادا هه‌یه، ئه‌مه‌ش تاکه بنکه‌ی ده‌ریایی خۆیه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی کۆماره‌کانی سۆڤێتی جاراندا.