محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر ئه‌و داوایانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه بۆ سـازدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی پـێش‌وه‌خت و ده‌ڵێت به بێ مانا و ناشه‌رعین.
له وتووێژێـکیدا که له ڕۆژنامه‌ی ئه‌هرامی میسریدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوکرایه‌وه، مورسی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م داوایه به پـێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌سـتور و خواستی گه‌له.
له باره‌ی نیازی ئۆپـۆزسیۆن بۆ سـازدانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له 30 ی مانگی شه‌ش، واته له سـاڵیادی ده‌سـتبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆکی وڵات، مورسی گوتویه‌تی" له ڕای جیاواز و ڕه‌خنه‌گرتن نیگه‌ران نابم، به‌ڵـکو پـێشم خۆشه، به‌ڵام ده‌رچوون له یاسا و په‌نابردن بۆ توندوتیژی یان هاندانی خه‌ڵک بۆی، ئه‌مانه جێی قبوڵ نین و ڕێگه‌یان پـێ نادرێت."
پاشـان سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری ڕووداوه‌کانی تورکیا به‌سه‌ر میسردا، مورسی گوتی ئه‌وه تایبه‌ته به تورکیا و هیچ په‌یوه‌ندی به میسره‌وه نیـیه، وه تورکیا وڵاتێـکی گه‌وره‌یه و پارت و به‌رله‌مانی خۆی هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌کی ژیری هه‌یه، وه ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات له‌و وڵاته کاروباری ناوخۆی خۆیانه.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا، مورسی گوتی ئه‌مه‌ریکا وڵاتێـکی گه‌وره‌یه و هه‌مان پـێوانه‌کانی میسری هه‌یه بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و میسر گرنگی به بوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کی باش له‌گه‌ڵیدا ده‌دات. گوتیشی ڕه‌نگه له هه‌ندێـک مه‌سه‌له‌دا میسر و ئه‌مه‌ریکا هاوڕا نه‌بن، وه‌کو پـرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا ڕێز له خواستی گه‌لی میسر ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیـیه‌که‌یدا وه‌ها مامه‌ڵه ده‌کات که ده‌رئه‌نجامی دیموکراسیـیه‌ته. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا هیچ ده‌ست وه‌رناداته نێو کاروباری ناوخۆی میسره‌وه.