ئێران وڵاتێکه که ڕێژه‌ی دانیشتوانی زیاتره له 70 ملیۆن و نزیه‌کی نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش ژنن، که هه‌ندێکیان کاری سیاسی ده‌که‌ن به‌ڵام ڕێگایان پێ‌نادرێت خۆیان بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێرن.
کاتێک ئێرانییه‌کان له 14 ی مانگی 6 ده‌چنه بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌بێت یه‌ک که‌س له هه‌شت کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێرن به‌ڵام 7 که‌س له‌وانه ته‌مه‌نیان له 50 ساڵ زیاتره و هه‌موشیان پیاون. شورای نیگه‌هبانی ئێران له مانگی ڕابوردوودا بڕیاری دا ژن ناتوانێت ببێت به سه‌رۆک هه‌رچه‌نده 30 ژن هه‌وڵیان دا به‌شداری پێشه‌بڕکێی سه‌رۆکایه‌تی بکه‌ن.
ئه‌مه‌ش بۆته جێگای نیگه‌رانی خه‌باتکارانی ژنانی ئێران، که ده‌ڵێن مه‌لاکانی ئێران به ڕێبه‌رایه‌تی ڕێبه‌ری باڵا ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی هه‌وڵیان دا په‌یامێک بنێرن.
خه‌باتکاری له‌مێژینه‌وه و پارێزه‌ر مێهره‌نگیز کار به ڕێگای تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی سکایپ به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایی ڕاگه‌یاند " ئه‌وان هه‌ست ده‌که‌ن ژنانی ئێرانی ده‌بێت له ماڵه‌وه دانیشن و ئه‌وه‌یان پێ بشتره له ئێستاش سنوردارتریان بکه‌ن".
هه‌رچه‌نده وا دیاره ژماره‌یه‌ک له کاندیده‌کان هێشتاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگی ژنان به ده‌ست بهێنن.
محه‌مه‌د ڕه‌زا عارفی ته‌مه‌ن 61 ساڵانی پرۆفیسۆری زانکۆ که له پێشه‌نگی پێشه‌بڕکێکه ده‌بینرێت، هاوسه‌ره‌که‌ی له ته‌نیشتی بوو کاتێک بۆ پێشه‌بڕکێکی سه‌رۆکایه‌تی خۆی ناونوسی کرد.
ئه‌مه‌ش وه‌های کرد به‌راوردێکی ده‌ستبه‌جێ بکرێت له‌گه‌ڵ تورکیا، کاتێک که سه‌رۆک وه‌زیری ئیسلامی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی کرد، توندڕه‌وه‌کانی ئێران ڕه‌خنه‌یان له‌و هه‌نگاوه گرت و به شێوازی ڕۆژئاوایی له‌قه‌ڵه‌میاندا.
هێشتاش هه‌ندێک له کاندیه‌ده‌کانی که زیاتر کۆنه‌پارێزیشن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان ده‌رکه‌وتوون ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی ئێستا مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژادیش ئه‌م کاره‌ی کرد کاتێک هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی کردبوو .
خانم کار ڕایشیگه‌یاند "کاتێک ده‌بینیت ژنێک له ته‌نیشتی هاوسه‌ره‌که‌یه‌تی له کاتی هه‌ڵبژاردندا. ئه‌مه وه‌کو پروپاگه‌نده‌یه‌ک وه‌هایه بۆ پیاوه‌کان نه‌ک بۆ ژنان.
به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له شاره‌زایان ده‌ڵێن توانای ژنان بۆ کارکردنه سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن پرسیاری له‌سه‌ر نییه.
ئه‌وان ئاماژه به هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د خاتمی ده‌که‌ن له ساڵی 1997دا کاتێک داوای ده‌نگی له ژنان و که‌مایه‌تییه‌کان کرد.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ڕابوردووشدا له ساڵی 2009 هه‌ر چوار کاندیده‌کانی که مابونه‌وه باسیان له کێشه‌ی ژنان کرد.
شاره‌زا جنیڤه عه‌بدۆ له نێوه‌ندی ستمسۆن ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر جیاوازتره و ده‌شڵێت "به پێچه‌وانی ڕابوردوو هیچ کام له کاندیده‌کان هه‌ستی خه‌ڵکی نابزوێنن".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خواست‌و هاندان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له نێو خانماندا پێده‌چێت هێشتا هه‌ر په‌نگی خواردبێته‌وه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابوردووشدا گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی، سه‌رۆکی پێشووی ئێران، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابوردوودا له ماڵپه‌ڕه‌کانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران بڵاو کراوه‌ته‌وه که تایایدا نیشان ده‌درێت ژنێکی گه‌نج ڕه‌خنه له پله‌و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی ئێران ده‌گرێت. له ڤیدۆیه‌که‌دا نیشان ده‌درێت به‌ڕێز ڕه‌فسه‌نجانی چاوه‌کانی پڕ ده‌بێت له فرمێسک.
به‌ڵام ده‌نگده‌ران ئه‌م جاره ناتوانن ده‌نگ بده‌ن به به‌ڕێز ڕه‌فسه‌نجانی چونکه شورای نیگه‌هبان به‌ربژارێتی ئه‌ویان ڕه‌ت کرده‌وه.