بۆمبێـکی چێنراو به کاروانێـکی ئۆتۆمبیلی حزبوڵڵای لوبناندا ته‌قیوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر شه‌قامێـکی سه‌ره‌کی که به‌ره‌و ده‌روازه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ سوریادا ده‌ڕوات و له ئاکامدا 2 که‌سی نێو یه‌ک له ئۆتۆمبیله‌کان برینداربوون
کاربه‌ده‌سـتانی میسر ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس و لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له کارلابراو له قاهیره‌ی پایته‌خت ڕوویداوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 7 که‌س کوژراون و 261 که‌سیش برینداربوون
سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڕه‌نسا پـشتڕاستی کرده‌وه ئه‌و هاوڵاتیـیه فهڕهنسـیهی له 24 ی مانگی یازده‌ی سـاڵی 2011 له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی مالی به بارمته گیرابوو، گیانی له‌ده‌سـتداوه
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی کاروباری په‌نابه‌رانی سوری له لوبنان ده‌ڵێت نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک له باکوری لوبنان 30 برینداری سوری ده‌رکردووه که له توندوتیژیـیه‌کانی ناو سوریادا پـێوه‌بووبوون
دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه له تورکیا ڕۆژی دووشه‌ممه دانیشتنه‌کانی ده‌سـتپـێـکرد بۆ گوێگرتن له که‌یسی زیاتر له 300 ئه‌فسه‌ری له‌شـکری که تاوانبارکراون به پـیلانگێڕی بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی ڕه‌گ و ڕیشه ئیسلامی وڵاته‌که
پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌کی فلۆریدا بڕیاری دا پـیاوێـکی سپـی که کوڕێـکی گه‌نجی ڕه‌ش پـێستی کوشـتووه، بێ تاوانه، به ده‌یان هه‌زار که‌س له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که
له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئاست به‌رزی نێوان ئه‌مه‌ریکا و میسر له‌وه‌تای له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی له ده‌سه‌ڵات لادرا، گه‌وره دیپـلۆماتێـکی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به پاڵپـشـتی له‌شـکری میسر کۆده‌بێته‌وه
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو ده‌ڵێت نابێت جیهان متمانه به سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئێران بکات، چونکه گورگه و له پـێستی مه‌ڕدایه
حه‌سه‌ن ڕوحانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بۆ یه‌که‌م جار ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆکایه‌تی پـێشـووی وڵاته‌که‌ی گرت له‌وه‌تای له مانگی شه‌شه‌وه هه‌ڵبژێردراوه، ده‌ڵێت به شێوه‌یه‌کی خراپ ئابوری وڵاته‌که‌ی به‌ڕێوه‌بردووه
چالاکوانانی سوریا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتیان ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیس له شـارۆچکه‌یه‌کی باکوری پایته‌ختی سوریا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 13 که‌س
ئاژانسێکی ده‌نگ و باسی ئێرانی ڕایگه‌یاندووه ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که دیپلۆماتێکی دێرینی ئێرانیان ئازاد کردووه پاش به‌سه‌ربردنی نزیکه‌ی 4 مانگ له زینداندا.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ئیسرائیل له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هێرشیان کردۆته سه‌ر به‌نده‌ری لازقیه و موشه‌که ڕوسیاییهکانی دژه که‌شتیان کردۆته ئامانجی ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌یان.
پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت به‌لانی که‌م 28 که‌س کوژراون له‌و هێرشانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کراونه‌ته سه‌ر ناوچه شیعه‌نشینه‌کانی وڵاته‌که.
سه‌رۆکی پێشووی ئاژانسی نانه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی و وه‌رگری خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانه‌تی لیبرالی ئۆپۆزسیۆن بوو که دوو هه‌فته له‌وه پێش خۆنیشاندانی جه‌ماوه‌ری گهۆری ڕێکخست و داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئیسلامی محه‌ممه‌د مۆرسی کرد.
په‌رله‌مانی تورکیا ڕێنماییه‌کی تایبه‌ت به هێزه‌کانی له‌شکر ده‌گۆڕێت که پێشتر له‌لایه‌ن ڕێبه‌رانی له‌شکر دانرابوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ستبخه‌نه کاروباری سیاسییه‌وه.
کاربه‌ده‌ستان له شاری که‌رکوکی باکوری عێراق فه‌رمانی داخستنی هه‌مو چایخانه‌کان ده‌ده‌ن ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سه‌ر چایخانه‌یه‌ک 39 که‌س گیانیان له ده‌ستدا.
به‌هۆی شه‌ڕێکی سه‌خت له‌ر شاری حومسی سوریا زیانی زیاتر که‌وتووه به مزگه‌وتێکی سه‌ده‌ی سیانزه‌یه‌م له‌و شاره‌دا، که یه‌کێکه له چه‌ندین شوێنه‌واری مێژووی سوریا که‌وتبێته به‌ر هێرش له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابوردووی شه‌ڕی سوریادا.
له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له کازینۆیه‌کی شـاری که‌رکوک به لایه‌نی که‌م 38 که‌س کوژراون و زیاتر له 25 که‌سیش برینداربوون
مه‌لاله یوسفزهی کچه خوێندکاره پاکسـتانیـیه‌که‌ی له 9 ی مانگی ده‌ی سـاڵی 2012 له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێـکی تاڵیبانه‌وه هه‌وڵێ کوشـتنی درا، وا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌بۆنه‌ی 16 هه‌مین ساڵڕۆژی له‌دایکبوونیـیه‌وه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێزی لێـگیرا
یاسادانه‌رێـکی ڕووسیا و ئه‌ندامێـکی ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن ئێدوارد سنۆدن کارمه‌ندی پـێشـووی ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا، خوازیاره مافی په‌نابه‌ری له ڕووسیا وه‌ربگرێت
زیاتر نیشـان بده