ئاژانسێکی ده‌نگ و باسی ئێرانی ڕایگه‌یاندووه ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که دیپلۆماتێکی دێرینی ئێرانیان ئازاد کردووه پاش به‌سه‌ربردنی نزیکه‌ی 4 مانگ له زینداندا.
له‌م ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌ی ئیسندا هاتووه باقر ئه‌سه‌دی به متمانه ئازادکراوه.
هێشتاش هۆکاری گرتنه‌که‌ی ئه‌سه‌دی ته‌مه‌ن 71 ساڵ نه‌زانراوه ئایا بۆچی ده‌ستگیر کرا.
باقڕ ئه‌سه‌دی یه‌کێکه له که‌سایه‌تیه ڕیفۆرمخوازه‌کانی ئێران.
له ناوه‌ڕاستی مانگی سێ‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی به‌ڕێز ئه‌سه‌دییان ده‌ستگیر کرد که پێشتر پۆستی باڵای هه‌بووه له نوێنه‌رایه‌تی ئێران‌دا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
باقر ئه‌سه‌دی یه‌کێکه له هاوپه‌یمانه‌کانی موحه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆکی پێشوی ڕیفۆرمخوازی ئێران.
له مانگی پێنج‌دا عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گرتنه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌سه‌دی پشتڕاست کرده‌وه و به ڕووداوێک ناودێریکرد که ده‌شێت له ئاکامی لێکتێنه‌گه‌یشتنه‌وه هاتبێته ئاراوه.