چالاکوانانی سوریا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتیان ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیس له شـارۆچکه‌یه‌کی باکوری پایته‌ختی سوریا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 13 که‌س که ده‌یان پـۆلیسبوون.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا گوتی ته‌قینه‌وه‌که شه‌وی ڕابردوو له شـارۆچکه‌ی دێر عه‌تیـیه بوو که نزیکه‌ی 80 کیلۆمه‌تر له باکوری دیمه‌شقه‌وه دوره. منداڵێـکیش له نێو کوژراوه‌کاندایه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی حکومه‌تی سوریا ڕوودانی هێرشه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و گوتی خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له ناوچه‌یه‌کی دانیشـتوانی شـارۆچکه‌که ته‌قاندووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌کی نه‌زانراو قوربانی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه. گوتیشی تێرۆرسـتان له پشـت هێرشه‌که‌وه بوون، ئه‌مه‌ش ده‌سته‌واژه‌یه‌که حکومه‌تی سوریا بۆ ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه‌ی به‌کارده‌هێنێت که شه‌ڕ له پـێناو ڕووخاندنی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.