مه‌لاله یوسفزهی کچه خوێندکاره پاکسـتانیـیه‌که‌ی له 9 ی مانگی ده‌ی سـاڵی 2012 له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێـکی تاڵیبانه‌وه هه‌وڵێ کوشـتنی درا، وا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌بۆنه‌ی 16 هه‌مین ساڵڕۆژی له‌دایکبوونیـیه‌وه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێزی لێـگیرا و خه‌ڵات کرا و پاشان وتارێـکی به‌هێزی پـێشـکه‌شکرد.
سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان‌کی‌مون ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو که به "ڕۆژی مه‌لاله" ناودێرکرا.
مه‌لاله له وتاره‌که‌یدا گوتی " ده‌مه‌وێت شتێـکتان پـێ بڵێم، "ڕۆژی مه‌لاله" ڕۆژی ته‌نها من نیـیه، به‌ڵکو ڕۆژی هه‌موو ژن و کوڕ و کچێـکه که ده‌نگیان بۆ مافه‌کانیان به‌رزده‌که‌نه‌وه."
مه‌لاله که نۆ مانگ له‌مه‌وبه‌ر تاڵیبانه‌کان گولـله‌یان بهسهریـیهوه نا و دوو هاوڕێشیان کوشت، زۆر به توندی جه‌ختیکرده‌وه که ئه‌و جۆره کاره توندوتیژیـیانه هه‌رگیز بێ ده‌نگی ناکه‌ن.
گوتی" تێرۆرسـتان پـێـیان وابوو بێ ده‌نگم ده‌که‌ن یان بیروباوڕم ده‌گۆڕن و له ئامانجه‌کانم لامدهدهن، به‌ڵام هیچ نه‌گۆڕام، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ترس و بێ هێزی له ناخمدا مردن و هێز و توانا له شوێنیان‌دا دروسـتبوون. من هه‌ر مه‌لاله‌که‌ی جارانم."
مه‌لاله یاداشـتنامهیهکی دایه ده‌سـت سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که له لایه‌ن زیاتر له 4 ملیۆن که‌سه‌وه واژو کرابوو و تیایدا داوا له کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کرێت پاره ته‌رخان بکات بۆ دامه‌زراندنی مامۆستای نوێ و کردنه‌وه‌ی قوتابخانه و چاپـکردنی کتێب و هه‌روه‌ها داوا له حکومه‌تان بکرێت زامنی خوێندنی ئازادبـبن و هه‌موو منداڵێـک له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بـبرێته قوتابخانه. پاشان هه‌وڵ و کۆشهشێـکی جیهانی بدرێت بۆ نه‌هشتنی نه‌خوێنده‌واری و هه‌ژاری و تێرۆرزم.
مه‌لاله گوتی " با قه‌ڵه‌م و کتێبه‌کانمان هه‌ڵبگرین، ئه‌مانه چه‌کی به‌هێزی ئێمه‌ن. یه‌ک منداڵ، یه‌ک مامۆسـتا، یه‌ک کتێب و قهڵهمێـک ده‌توانن جیهان بگۆڕن. خوێنده‌واری تاکه چاره‌سه‌ره."