ڕێبه‌رانی کاتی میسر که له‌شکر پشتیوانیان لێده‌کات محه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی که‌سایه‌تی لیبراڵی وه‌ک جێگری سه‌رۆکی کاتی میسر به فه‌رمی سوێند داوه و هه‌روه‌ها پێشنیازی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان داوه‌ته باڵوێزی پێشووی میسر له وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
یه‌کشه‌ممه ئه‌لبه‌رادعی له‌به‌رده‌م سه‌رۆکی کاتی عه‌دلی مه‌نسور سوێندی خوارد. سه‌رۆکی پێشووی ئاژانسی نانه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی و وه‌رگری خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانه‌تی لیبرالی ئۆپۆزسیۆن بوو که دوو هه‌فته له‌وه پێش خۆنیشاندانی جه‌ماوه‌ری گه‌ۆری ڕێکخست و داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئیسلامی محه‌ممه‌د مۆرسی کرد.
له‌شکری میسر له 3ی ئه‌م مانگه مۆرسی له‌سه‌ر کار لادا، له وڵام به خۆنیشاندانی ملیۆنی که یه‌که‌م سه‌رۆکی ئازاد هه‌ڵبژێردراویان تاوانبار کرد ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته ئیسلامیه‌کان و په‌کی ئابوری وڵاتی خستووه.
له پێشهاته‌یه‌کی تردا، دادپرسانی میسر ئاماده‌کاری ده‌که‌ن تا لێکوڵینه‌وه‌ی تاوانکاری به‌دژی مۆرسی و ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی باڵای بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان ئه‌لموسلمین ده‌ست پێ بکه‌ن.
له پاش له‌سه‌ر کارلادرانی، مۆرسی له شوێنێکی نادیار دا ڕاگیراوه، به‌ڵام هیچ تاوانی نه‌دراوه‌ته پاڵ.
ئیخوان ئه‌لموسلمین داوای له لایه‌نگرانی کردووه دوشه‌ممه له قاهیره خۆنیشاندانی ئاشتیانه به‌ڕێوه ببه‌ن.