کاربه‌ده‌سـتانی میسر ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس و لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له کارلابراو له قاهیره‌ی پایته‌خت ڕوویداوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 7 که‌س کوژراون و 261 که‌سیش برینداربوون.
ده‌شڵێن زیاتر له 400 که‌سیش ده‌سـتگیرکراون له نزیک مه‌یدانی ڕه‌مسیسی ناوه‌ندی شـاره‌که.
هه‌روه‌ها له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی پایته‌خت پـێـکدادان ڕوویانداوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری ئیخوان ئه‌لموسلیمین، ئه‌و داوایانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌کرێن بۆ ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی له وڵاته‌که‌دا.
محه‌مه‌د ئه‌لبلتاجی ئه‌ندامی گه‌وره‌ی ناو پارته‌که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئاشته‌وایی نیشـتیمانی له میسر به گوته‌ی خۆی ته‌نها درۆوده‌له‌سه‌یه، وه ئاشته‌وایی نابێت تاوه‌کو کۆتایی به کوده‌تای له‌شـکری نه‌یه‌ت.
پاشان گوتی نه حازم ئه‌لببلاوی سه‌رۆکی وه‌زیری کاتی و نه هیچ که‌سێـکی دیکه‌ی نێو ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته‌ده‌ست، پـێشـنیاریان بۆ نه‌کردوون وه‌زاره‌تێـک بگرنه‌ده‌ست.