یاسادانه‌رێـکی ڕووسیا و ئه‌ندامێـکی ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن ئێدوارد سنۆدن کارمه‌ندی پـێشـووی ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا که ئێسـتا وا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که له ترانزێـتی فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی مۆسکۆیه، خوازیاره مافی په‌نابه‌ری له ڕووسیا وه‌ربگرێت.
ڤیاچێزڵاڤ نیکۆنۆڤ ئه‌ندامی دومای ڕووسیا ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ی بۆ په‌یامنێران ڕاگه‌یاند و گوتی سنۆدن ئه‌مڕۆ له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ و چه‌ند که‌سایه‌تیـیه‌کی ڕووسیا ئه‌م نیازه‌ی خۆی ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها تاتیانا لۆکشینا له ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ (Human Rights Watch) ، ئه‌ویش گوتی سنۆدن ده‌یه‌وێت لێره بمێنێته‌وه، چونکه ناتوانێت به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکای لاتین بڕوات، بۆیه داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسی له ڕووسیا ده‌کات.
حکومه‌تی ڕووسیاش گوتویه‌تی سنۆدن ده‌توانێت بمێنێته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی واز له چالاکیـیه‌کانی له دژی ئه‌مه‌ریکا بهێنێت. گێنری ڕێزنیک پارێزه‌ری سنۆدنیش ده‌ڵێت ئه‌و په‌یمانی داوه چیتر زیان به ئه‌مه‌ریکا نه‌گه‌یه‌نێت.