دادگایه‌ک له هیندسـتان 4 که‌سی به گوناهبار دانا له تاوانێـک سـاڵی ڕابردوو ده‌رحه‌قی کچێـکی گه‌نج ئه‌نجامدرا که له پاش ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ری کوژرا.
ئاروو په‌ندی له نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندسـتانه‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.
"دادپه‌روه‌ریمان ده‌وێت" ئه‌مه ئه‌و داوایه بوو له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی هیندسـتاندا ده‌بیسـتران له پاش ئه‌و تاوانه‌ی له به‌رامبه‌ر کچێـکی خوێندکاری ته‌مه‌ن 23 سـاڵ کرا له 16 مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له پاش نزیکه‌ی 9 مانگ له گیان له‌ده‌سـتدانی کچه‌که به‌هۆی ئه‌و برینه سه‌ختانه‌ی دووچاری بووبوو، چوار له شه‌ش له‌وانه‌ی په‌لاماری کچه‌که‌یان دابوو به تاوانکار دانران، به‌ڵام دووباره نکۆڵیـیان کرد کارێـکی هه‌ڵه‌یان کردبێت، پارێزه‌رانیشیان ده‌ڵێن داوای پـیاداچوونه‌وه به بڕیاری دادگا ده‌که‌ن.
دووانه‌که‌ی تر، یه‌کێـکیان له مانگی سێ به هه‌ڵواسراوی له زیندانه‌که‌یدا بینرا. ئه‌وی دیکه‌یان که له ده‌می ئه‌نجامدانی تاوانه‌که نه‌وجه‌وان بوو، مانگی ڕابردوو حوکمی زیندانی 3 سـاڵ درا.
که‌سوکاری کچه‌که ده‌ڵێن دادپه‌روه‌ری لێره‌دا ته‌نها به‌وه دێته دی ئه‌و تاوانبارانه له‌سێداره بدرێن.
باوکی کچه‌که ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م تاوانکارانه له‌سێداره بدرێن، ئه‌وا ده‌بنه په‌ند بۆ که‌سـانی دیکه تاوه‌کو تاوانی له‌و جۆره ئه‌نجام نه‌ده‌ن.