دوو ڕاوه‌رگرتنی گشـتی له ئه‌مه‌ریکا نیشـانی ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان هه‌تا دێت و زیاتر له دژی گورزی له‌شـکری وڵاته‌که‌یانن بۆ سه‌ر سوریا.
یه‌ک له ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان که له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی USA Today و ناوه‌ندی Pew بۆ توێژینه‌وه ئه‌نجامدرابوو، نیشـانی داوه له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له دژی گورزی له‌شـکرین 15% زیایکردووه و گه‌یشـتووه‌ته 63%، له‌وانه 45% زۆر به توندی له دژی کارێـکی له‌و جۆره‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتووه ته‌نها 28% ی به‌شـداربووان له‌گه‌ڵ گورزی ئاسـمانیدان.
له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌نجامانه‌شـدا هێشـتا 60% له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌مه‌ریکا پـێویسته شتێـک بکات تاوه‌کو نیشـانی بدات به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی جێگه‌ی قبوڵ نیـیه.
له ڕاوه‌رگرتنێـکی دیکه‌دا که له لایه‌ن که‌ناڵی CNN و ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی ORC ئه‌نجامداربوو و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، ئه‌ویش نیشـانی داوه زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له‌گه‌ڵ گورزی له‌شـکریدا نین.
به‌پێی ئه‌م ڕاوه‌رگرتنه 55% ی به‌شـداربووان له دژی لێدانی سوریان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کۆنگرسیش په‌سه‌ندی بکات. زیاتر له 70% گوتبوویان گورزێـکی له‌و جۆره ئامانجه گرنگه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌دی ناهێنێت.