سه‌رۆکی به‌ڕازیل خانم دیلما ڕۆسێف سه‌ردانی شـاندێـکی بۆ ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوه‌شـانده‌وه که چاوه‌ڕوانده‌کرا ئاماده‌کاری بکات بۆ سه‌ردانه فه‌رمیـیه‌که‌ی بۆ واشنتن که بڕیاره له 23 ی مانگی ده‌دا ئه‌نجامی بدات.
گوته‌بێژێـکی سه‌رۆکی به‌ڕازیل ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام هیچی له باره‌ی هۆکاری ئه‌م بڕیاره ئاشکرا نه‌کرد.
بێن ڕۆدس جێـگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی سه‌رۆک ئۆباما که له ئێسـتادا له شـاری پـیتهرسبێرگی ڕووسیایه، گوتی زانیاری نیـیه ئایا پـێشـتر سه‌رۆک ئۆباما یان کۆشـکی سـپی له‌مه ئاگادارکراونه‌ته‌وه یان نا.
جێی ئاماژه‌یه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و به‌ڕازیل سـاردی تێـکه‌وتووه به‌هۆی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی باس له‌وه ده‌که‌ن ئێدوارد سنۆدن کارمه‌ندی پـێشـووی ئاژانسی ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا ئاشکرای کردووه ئه‌مه‌ریکا چاودێری هێڵه ئنتهرنێتهکانی سه‌رۆکی به‌ڕازیل و سه‌رۆکی مه‌کسیکی کردووه.