ڕابه‌رانی جیهان که ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕووسیا بۆ دوایـین ڕۆژی کۆنگره‌ی G20 کۆده‌بنه‌وه هێشـتا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر سوریا ناکۆکن.
دیپـلۆماتان ده‌ڵێن شه‌وی ڕابردوو له میانه‌ی ئێواره‌خوانێـکدا که سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن میوانداری کرد، ڕابه‌ران نه‌یانتوانی له‌سه‌ر چۆنێتی کۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ڕێـکبکهون.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما هه‌وڵ ده‌دات پـشـتیوانیـیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بهدهســتبهێنێت بۆ لێـدانی ڕژێمی سوریا وه‌ک سـزایه‌ک له به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن ئه‌و ڕژێمه‌وه له دژی خه‌ڵـکی خۆی له مانگی ڕابردوودا.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی چین شی جینپـینگ که له دژی لێـدانهکهیه کۆبووه‌وه. چین و ڕووسیای هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی سوریا، چه‌ندین جار له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌و پـرۆژه بڕیارانه‌یان ڤیتۆ کردووه که تیایاندا پـێشـنیاری گوشـاری توند له دژی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌کرا تاوه‌کو له سه‌رکوتکردنی خوێناویانه‌ی هاوڵاتیانی خۆی ڕابوه‌سـتێت.
ڕووسیا ده‌ڵێت هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ک نیـیه بیسه‌لمێنێت حکومه‌تی ئه‌سه‌د له هێرشه‌که‌ی مانگی هه‌شت بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌کی ژێر ده‌سـتی ئۆپـۆزسیۆن له قه‌راغ شـاری دیمه‌شق، که له‌وێ به سه‌دان که‌س کوژران، چه‌کی کیمیاوی به‌کارهێنابێت.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕابه‌رانی جیهانی ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی به گوته‌ی خۆی "هێرشی له‌شـکری سه‌رکێشانه" له دژی سوریا ڕه‌نگه گرژیـیه تایفیـیهکان له ناو ئه‌و وڵاته زیابکات و ئاکامی دڵته‌زێن و مه‌ترسیداری لێـبکه‌وێته‌وه.