محه‌مه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یامێکی له تویته‌ره‌که‌ی نوسیبوو که تیایدا پـیرۆزبایی جه‌ژنی "ڕۆش هاشانا"ی جووه‌کانی کردبوو. ماڵپه‌ڕێکی ده‌نگ‌وباسی خۆجێـیش ڕایگه‌یاند ئه‌مه ڕه‌نگه هه‌نگاوێک ببێت به‌ره‌و که‌مکردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی نێوان وڵاته‌که‌ی و ئێسرائیل.
محه‌مه‌د جواد زه‌ریف له وتارێکیدا که له ماڵپه‌ڕی ته‌سنیم نیوز بڵاوکرایه‌وه، نووسیویه‌تی ئه‌و په‌یامه‌ی بۆیه نووسیوه چونکه ئێرانیش کۆمه‌ڵگایه‌کی بچووکی جووی هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌م په‌یامه له کاتێکدایه ئیسرائیل و ئێران به گومانه‌وه ده‌ڕواننه یه‌کتر و ئه‌مه‌ش زیاتر به‌هۆی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران و دیدوبۆچوونی سه‌رۆکی پێشووی ئێران موحمود ئه‌حمه‌دی نژاد که نکۆڵی له ڕوودانی هۆلۆکۆست ده‌کرد.
ده‌قی نووسینه‌که‌ی زه‌ریف له لاپه‌ڕه‌ی تویته‌ره‌که‌ی به‌م شێوه‌یه بوو " ئێران هه‌رگیز نکوڵی لێ ناکات، ئه‌و پـیاوه‌ی که لێ چاوه‌ڕێ ده‌کرا نکۆلی لێبکات ئێستا ڕۆشتووه، ساڵی تازه پیرۆز بێت".
ئه‌م نووسینه پاش ئه‌وه هات که کرستین پـلۆسی کچی ڕێبه‌ری دیموکراته‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پلۆسی، نوسیبووی " به‌ڕێزم سه‌ری ساڵ خۆشتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێران کۆتایی به نکۆلی کردنی هۆلۆکۆست بهێنێت ".
محه‌مه‌د جواد زه‌ریف هه‌روه‌ها به ماڵپه‌ڕه‌که‌ی گوتبوو ئێران ڕێگه نادات ئیسرائیل هۆلۆکۆست بۆ داپـۆشینی تاوانه‌کانی خۆی به‌کار بهێنێت. گوتیشی" ئێمه هه‌رگیز دژی جووه‌کان نه‌بووین، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ زایۆنیزمدا نین که که‌مینه‌ن. ئێمه کوشتنی جووه‌کان له‌لایه‌ن نازییه‌کانه‌وه مه‌حکوم کردووه هه‌ر وه‌کو چۆن کوشتن و سه‌رکوتکردنی فه‌له‌ستییه‌کان له‌لایه‌ن زایۆنیسته‌کانه‌وه مه‌حکوم ده‌که‌ین.