کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ههفهی داهاتوو له نیویۆرک ئه‌نجام ده‌درێت. ڕۆژی هه‌ینی حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کارنامه‌ی خۆی بۆ ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه ئاشکرا کرد.
پاکستان ڕاده‌گه‌ێنێت ڕێبه‌رێکی باڵای تالیبانی ئه‌فغانستانی ئازاد کردووه له هه‌وڵێکدا بۆ پێشخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی له ئه‌فغانستان.
حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی نوێی ئێران هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی باشبکات و به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا
ڕێـکخراوی جیهانی بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کێمیاوی OPCW ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه زانیاری له باره‌ی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی داوه‌تێ، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له پـرۆسه‌ی نه‌هێشـتنی ئه‌م جۆره چه‌که له سوریادا
کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن چه‌کداران که گومان ده‌کرێت سه‌ر به ئه‌لقاعیده بووبن ڕۆژی هه‌ینی له یه‌ک کاتدا سێ هێرشیان له به‌شی باشوری وڵاته‌که کردووه و به لانی که‌م 56 پـۆلیس و سه‌ربازیان کوشـتووه
له دانیمارگ دادگایی‌کردنی 10 پـیاو ده‌سـتیپـێـکردووه به تاوانی کۆمه‌کی دارایی تێرۆر، ئه‌ویش به پـێدانی پاره به کۆمه‌ڵێـکی کوردی
یه‌ک له پارێزه‌رانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارلابراوی میسر ده‌ڵێت به‌ڕێز مورسی له‌وه‌تای دوو مانگه له لایه‌ن له‌شـکره‌وه له پـۆسته‌که‌ی لادراوه و له شوێنێـکی نهێنی ده‌سـتگیرکراوه، بۆ یه‌که‌م جار په‌یوه‌ندی به هاوسه‌ر و منداڵه‌کانی کردووه
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه دوو چه‌کدار به‌سه‌ر ماتۆرسکیلێـکه‌وه ته‌قه‌یان له ئه‌مانوڵڵا ئه‌مان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوندوز له باکوری ئه‌فغانسـتان کردووه و کوشـتوویانه
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چه‌ک هێگڵ فه‌رمانی داوه پـیاداچوونه‌وه به ڕێوشوێنه ئاسایشیـیه‌کانی هه‌موو داموده‌زگاکانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا بکرێت
نه‌سرین ستوده پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران که‌وا بۆ ماوه‌ی 3 سـاڵه له زینداندایه، بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌ڵێن ئازادکراوه
سه‌رۆکی تیمی لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چه‌کی کیمیاوی ده‌ڵێت تیمه‌که‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا تاوه‌کو به‌رده‌وام ببێت له لێـکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر ئیدیعای دیکه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غدا و ده‌وروبه‌ری ته‌قیونه‌ته‌وه و به‌پـێی ئاماره سه‌ره‌تایـیه‌کان زیاتر له 130 که‌س کوژراو و برینداریان لێـکه‌وتووه‌ته‌وه
بان کی مون ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی چاوهڕواندهکرێت له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیـیه‌وه له باره‌ی ڕێکه‌وتنی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا بۆ نه‌هێشـتنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا ده‌ربچێت، ده‌بێت جێبه‌جێکردنی مه‌رج بێت
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆنفرانسێـکی ڕێـکخست له شـاری هه‌ولێر له ژێر ناونیشـانی " ئاماده‌بوونی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی متمانه‌ی زیاتر ده‌به‌خشێت به پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن".
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ده‌روازه‌ی سـنووری باب ئهلهوای سه‌ر سنووری سوریا له‌گه‌ڵ تورکیا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا نزیکه‌ی 10 که‌س برینداربوون
پـۆلیس و کاربه‌ده‌سـتێـکی سووننه له عێراق ده‌ڵێن له ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ی ڕابردوو 17 که‌سی سووننه له شـاری به‌سـره‌ی زۆرینه‌ی شیعه‌ی باشوری وڵاته‌که کوژراون
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی نه‌مسا ده‌ڵێن پـیاوێـکی چه‌کدار ڕۆژی سێشه‌ممه خۆی له بینایه‌کدا له کێڵگه‌یه‌ک حه‌شارداوه و 4 که‌سی کوشتووه که سیانیان پـۆلیس بوون
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و چه‌کداره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له ناو باره‌گای هێزی ده‌ریایی وڵاته‌که که‌وته ته‌قه‌کردن و پاشـان کوژرا، پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 34 سـاڵ بووه و ناوی ئارن ئه‌لێکسیسه و خه‌ڵـکی شـاری فۆرت وۆرثی ویلایه‌تی تهکسـاسه
جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی تورکیا ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌لیکۆپـته‌رێـکی له‌شـکری سوریای خستووه‌ته خوارێ پاش ئه‌وه‌ی ئاسـمانی تورکیای به‌زاند
زیاتر نیشـان بده